riklam

كارمه‌ندێكی كۆمسیۆن به‌ كۆمه‌ڵێك داتاو به‌ڵگه‌وه‌ دیارنامێنێت

عیراق 04:14 PM - 2021-09-19

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی كه‌ چه‌ند داتا و زانیارییه‌كی تایبه‌تی پێیه‌ و پیشه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی كۆمپیوته‌ر بووه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت دیارنه‌ماوه‌و تائێستا چاره‌نووسی نادیاره‌.

له‌ نوسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌مڕۆ 19-9-2021، كۆپییه‌ی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ فه‌رمانبه‌رێكی  كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كه‌ به‌ گرێبه‌ستی كاتی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن كاری كردووه‌، بێسه‌روشوێنه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌و كارمه‌نده‌ی كۆمسیۆن ناوی "عه‌لی ئه‌حمه‌د حسێن"ه‌و، كۆمپیوته‌رێك و هاردێكی پڕ له‌ داتای پێبووه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، كارمه‌نده‌كه‌ له‌ ناوه‌ندی یوسفییه‌ 1125 له‌ به‌غدا كاریكردووه‌ و پیشه‌كه‌ی نوێكار و چاودێری سیستمی كۆمپیوته‌ر بووه‌"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هه‌ردوای دیارنه‌مانی كۆمسیۆن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی له‌و رووداوه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket