}

كاره‌بای سلێمانی كاندیده‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 10:06 AM - 2021-09-19

کاره‌بای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاگاداری سه‌رجه‌م كاندیده‌كان ده‌كات كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕیكلام به‌ ستوونه‌كانه‌كانی كاره‌بادا به‌ له‌حیم هەڵنەواسن ئه‌گینا ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌
ئاگاداری سه‌رجه‌م كاندیده‌ به‌ڕێزه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌ڵیواسینی ریكڵام به‌ ستوونه‌كانی كاره‌بادا به‌ (له‌حیم) قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیان به‌ستوونه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌وپێیه‌ی هه‌ندێك له‌ كاندیده‌كان له‌ هه‌ندێك له‌شه‌قامه‌كان ریكلامه‌كانی خۆیان به‌ له‌حیم به‌ ستوونه‌كاندا هه‌ڵواسیوه‌.

لێره‌وه‌ داوا له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌ كاندیده‌ به‌رێزه‌كان ئاگاداربكاته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی هه‌ڵواسینی ریكلامه‌كانیان له‌حیم به‌كارنه‌هێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌ر.

راگه‌یاندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket