riklam

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری نابێت

عیراق 04:24 PM - 2021-09-18

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌مانای كشانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌مریكا نایه‌ت له‌ عیراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خراپبوونی بارودۆخی ئاسایشی و ئارامی نابێت.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومونی نوێنه‌ران به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق  له‌چوارچێوه‌ی دیاكۆگی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات دێت، به‌و پێیه‌ی له‌كاتی ئێستا مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ پێویست نیه‌ و عیراق خۆی تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانێت پارێزگاری له‌خۆی بكات .

وتیشی: كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك بڕیاردراوه‌ له‌هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ینئه‌سه‌د له‌ئه‌نبار و هه‌ریر له‌هه‌ولێر ده‌ست به‌ كشتانه‌وه‌یان بكرێت، كاریگه‌ری ئه‌و تۆی نابێت له‌سه‌ر ئارامی و ئاسایشی عیراق، به‌هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ به‌مانای كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق نایه‌ت.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا روونیشیكرده‌وه‌: هه‌ر به‌گوێره‌ی دیالۆگی ستراتجیی نێوان هه‌ردوولا،  به‌شێك له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌رووی هاوكاری لۆجستی له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و چه‌ند بوارێكی تری مه‌شق و راهێنان  له‌عیراق ده‌مێنه‌وه‌.

PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket