}

بۆردی ژنانی ئه‌كادیمی پشتیوانی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كات

کوردستان 02:14 PM - 2021-09-18

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (18/9/2021) له‌هۆڵی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌د، له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی رێكخستنی سلێمانی، بۆردی ژنانی ئه‌كادیمی، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی بۆرده‌كه‌، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ژنانی راگه‌یاندنكار، ئه‌كادیمیست، چالاكوانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ كۆبوه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وێڕای ئاماژه‌كردن به‌سه‌ره‌تاكانی دروستبوون و پێویستی بوونی بۆرده‌كه‌، له‌باره‌ی كارو چالاكی و پرۆژه‌كانییه‌وه‌، رونكردنه‌وه‌ی پێویست خرانه‌ڕوو.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بۆردی ژنانی ئه‌كادیمی، به‌ وردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ خۆی به‌پشتیوان‌و داكۆكیكاری ژنانی ئه‌كادیمی ده‌زانێت و له‌و پێناوه‌شدا له‌ئایینده‌دا، كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات، كه‌ ئامانجی پشتیوانی و هاندانی ژنانی ئه‌كادیمیست و بره‌و پێدانانی تواناكانیانه‌ له‌ناوه‌نده‌كانی ئه‌كادیمی و سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا.

له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بۆرده‌كه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئایینده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌، به‌وردی گفتوگۆی كردو وێڕای ئه‌وه‌ی پێویستی ئاماده‌بوونی كارای ژنانی له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌گرنگ ناوبرد، هاوكات ته‌ئكیدی له‌پشتیوانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كرده‌وه‌و له‌و رووه‌شه‌وه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ پشتیوانی له‌سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی بكرێت و له‌و پێناوه‌شدا، چه‌ند راسپارده‌و رێنماییه‌ك، ئاراسته‌ی ئاماده‌بوانی كۆبوونه‌كه‌ كرا.

هه‌روه‌ك بۆردی ژنانی ئه‌كادیمی به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئێستای عیراق ‌و زه‌روره‌تی ئاماده‌بوونییه‌كی زیاتری كورد له‌به‌غدا، رایگه‌یاند: له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌ به‌دینه‌هاتووه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، پێویسته‌ له‌به‌غداد كورد ئاماده‌بوونێكی شایسته‌مان هه‌بێت.


PUKmedia تایبه‌ت

فۆتۆ - ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket