riklam

یه‌كێتی ئه‌وروپا چاودێری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات

عیراق 06:58 PM - 2021-09-16

بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كێتی ئه‌وروپا چاودێری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات.

فیۆلا فۆن كراون سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق ڕایگه‌یاندووه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له‌ كاروباره‌كان وه‌رناده‌ن و ته‌نها له‌ ڕێی 80 چاودێره‌وه‌ چاودێری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن، دوای ته‌واو بوونی ده‌نگدانیش چاودێری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن.

راشیگه‌یاندووه‌، ڕێگه‌ به‌ هیچ پێشێلكارییه‌ك ناده‌ن و ده‌بێت پڕۆسه‌كه‌ به‌ دیموكراسی به‌ڕێوه‌بچێت، له‌ دوای دوو مانگیش ڕاپۆرتی خۆیان له‌ باره‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه‌ ده‌ده‌نه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێی عیراق.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket