}

قه‌زای خه‌بات.. داوای كۆنتڕۆڵكردنی دیارده‌ی چه‌كداری ده‌كرێت

کوردستان 06:04 PM - 2021-09-16

دوای رووداوی شه‌روپێكدادان له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، لێپرسراوی كۆمیته‌ی خه‌باتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوونی دیارده‌ی چه‌كداری به‌هۆكاری زۆری روودانی كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داده‌نێت و رایده‌گه‌یه‌نێت به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ له‌ ڕیزی دامه‌زراوه‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانن و چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كه‌ت قه‌زای خه‌بات ناوچه‌یه‌كی گشتیاری و بازرگانییه‌، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ر پشێویه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان ده‌بێت.

 مه‌حه‌مه‌د عه‌لی لێپرسراوی كۆمیته‌ی خه‌بات  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رووداوی ئه‌مجاره‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ قه‌زای خه‌بات جێگای نیگه‌رانی هه‌موولایه‌كه‌، كه‌ زۆرجار له‌سه‌ر کێشه‌ی بچووك چه‌ك به‌كارده‌هێندرێ، ئێستاش تاراده‌یه‌ك بارودۆخی قه‌زاكه‌ ئارام بۆته‌وه‌.

وتیشی: هۆكاری زۆری كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پێكهاته‌ی قه‌زای خه‌بات ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌  له‌ شوێنه‌كانی تر جیاوازه‌، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی چه‌ندین عه‌شیره‌ت و خه‌ڵكی ناوچه‌ جیاوازه‌كان، كه‌ كاتی خۆی  له‌گه‌ل تێكچوونی گونده‌ و ناوچه‌ سنوریه‌كان روویان له‌و قه‌زایه‌ كردووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌: ئێستاش به‌شی زۆری خه‌ڵكی ئه‌م سنووره‌ له‌ دام وده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی حكومه‌ت  كارمه‌ندن و ده‌وام ده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌كاتی دروستبوونی بوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ك به‌كارده‌هێندرێت، زۆرجاریش  قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه‌ وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی له‌ قه‌زای خه‌بات ده‌خوزاین حكومه‌ت  كۆنتڕۆڵی ئه‌و بارودۆخه‌ بكات، رێگانه‌دا كێشه‌ی له‌و جۆره‌ دووباره‌ بێته‌وه‌، كه‌ بۆته‌ هۆی دروستبوونی ترس و دڵه‌راوكێ.
لێپرسراوی كۆمیته‌ی خه‌بات راشیگه‌یاند: قه‌زای خه‌بات ناوچه‌كی ستراتیجیه‌ كه‌وتۆته‌ نێوان سێ پارێزگا،  ئه‌وانیش هه‌ولێر و دهۆك و موسڵه‌، له‌گه‌ڵ بوونی زێی گه‌وره‌، به‌ناوچه‌كی گه‌شتیاری و بازرگانی داده‌ندرێ، بۆیه‌ روودانی كێشه‌و شه‌ڕوپێكدادان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی  ئه‌و سنوره‌ ده‌بێت.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket