}

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان پشتیوانی بۆ هاوپه‌یمانی كوردستان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 05:54 PM - 2021-09-16

عوسمان سێده‌ری سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان له‌ بازنه‌ی پارێزگای سلێمانی و بازنه‌ی ڕاپه‌ڕین و قه‌زای دوكان و شارباژێر و پێنجوێن بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی  ڕاگه‌یاند: له‌ئه‌ركێكی نوێندا ده‌ست به‌كاربووم كه‌ هه‌موو توانایه‌كم ده‌خه‌مه‌ گه‌ر تا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له‌پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كوردستان كاربكه‌ین بۆ سه‌رخستنی ھاوپه‌یمانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی.

وتیشی: سوپاسی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون ده‌كه‌م كه‌ به‌گوڕوتینی هه‌شتاكان قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیوه‌ تا هه‌موومان پشتیوانی هاوپه‌یمانی كوردستان بكه‌ین و زۆرترین كاندید بنێرینه‌ به‌غدا، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌وێ ڕۆژی له‌پێناو ئازادی و خۆش گوزه‌رانی خه‌باتیان كردوه‌و قوربانیانداوه‌ بۆیه‌ ئێستاش به‌ پێویستی ده‌زانین سه‌نگ و قورسایی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ به‌غدا به‌هێزبێت.

سێده‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌میشه‌ هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان له‌مێژووی یه‌كێتی جێگه‌ی شانازی بووه‌، چونكه‌ له‌خوێندگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال پێگه‌یشتوون بۆیه‌ سه‌ره‌ڕایی نیگه‌رانیه‌كان ئێستا هه‌مووان پێكه‌و هه‌وڵی سه‌رخستی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌ده‌ین، چونكه‌ دواجار له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ گرفته‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د- دوكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket