}

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پێشمەرگە پارێزەری پێكهاتەكانی كەركوك بوو

کوردستان 05:50 PM - 2021-09-16

له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ییدا كه‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، دیلان غه‌فور په‌رله‌مانتاری كه‌ركوك له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانی كرد كه‌ڕۆژی پێشوو دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك وه‌ستانه‌وه‌و داوایانكردبوو كه‌نابێت پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه‌و داواشیانكردبوو كه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌فته‌یه‌ك له‌كه‌ركوك دوابخرێت.

له‌كۆنگره‌كه‌دا دیلان غه‌فور وتی: داواكاری ئه‌و لایه‌نه‌ عه‌ره‌بی و توركمانیانه‌ به‌توندی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پێشمه‌رگه‌ پارێزگاری كه‌ركوكه‌.

وتیشی: پێشمه‌رگه‌ نامۆ نیه‌ به‌كه‌ركوك و به‌شێكیشه‌ له‌سیستمی به‌رگری عیراق پێشتریش ڕامانگه‌یاندوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك گرنگه‌ و ئێستاشدا  ته‌ئكید  ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك چونكه‌ جموجۆڵی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركوك مه‌ترسی هه‌یه‌.

وتیشی: هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ده‌زانن كه‌پێشمه‌رگه‌ پارێزگاری له‌كه‌ركوك كردوه‌ به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌و قسانه‌ش ده‌كه‌ن خۆیان ده‌زانن كه‌پێشمه‌رگه‌ ڕۆڵی دیاربووه‌ له‌پارێزگاری له‌كه‌ركوك به‌ڵام بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دێن ئه‌و قسانه‌ ده‌كه‌ن .

دیلان غه‌فور ڕاشیگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌داوای ئه‌و لایه‌نه‌ عه‌ره‌بی و توركمانیانه‌ش كه‌داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوكیان كردوه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌ڵێین نابێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دوابخرێت و هه‌روه‌ك ناشبێ تایه‌تمه‌ندی بدرێته‌ هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك .ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ین كه‌پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌كاتی خۆیدا بكرلت و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردیش ئه‌نجام بدرێت.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د- كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket