}

شرۆڤەكاری سیاسی: رەفتاری هەڵبژاردن جێبەجێبكرێت

عیراق 05:34 PM - 2021-09-16

عەلی بەیدەر، شرۆڤەكاری سیاسیی جەختی لەسەر پێویستی دەستەبەركردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان كردەوەو هانی دەنگدەران بدرێت بەشداری لەهەڵبژاردنەكاندا بكەن، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە هەمووان خواستیانە پەیماننامەی رەفتاری هەڵبژاردنەكان جێبەجێ‌ بكرێت.

عەلی بەیدەر، نووسەرو شرۆڤەكاری سیاسی لەمیانی لێدوانێكدا بۆ PUKmedia رایگەیاند: هەوڵێك لەلایەن حكومەتەوە بۆ دەستەبەركردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ هەڵبژاردنەكان و ئەنجامدانی بەوپەڕی پاكییەوە، بەڵام هاوكات بەئامانجگرتنی یەكتری هەیە لەنێو لایەنەكاندا، وەك ئەوەی لەبەرامبەر ئەشواق ئەلغرەیری، كاندیدی هاوپەیمانی عەزم لەبەغدا كراو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاری كاندیدبوونی هەڵوەشاندەوە، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە چاودێری رەفتاری هەڵبژاردن سەرجەم پاڵێوراوەكان بگرێتەوەو جیاكاری تێدا نەبێت.

سەبارەت بەپەیماننامەی رەفتاری هەڵبژاردن، بەیدەر روونیكردەوە رەفتاری هەڵبژاردن تەنها مەرەكەبی سەر كاغەزو ریزكردنی وشەیە، بەڵام جێبەجێكرنەكەی خواستی ئێمەیەو هەوڵی بۆ ئەدەین، لەسایەی ئەو ئاژاوەیەی لەئێستادا عیراقی تێدا دەژی ناتوانرێت ژینگەیەكی لەبار بۆ هەڵبژاردنەكان دابینبكرێت، جگەلە نەبوونی مەزاجی هەڵبژاردن كە خەڵك ناچار بە بەشداری بكات و هانیشی بدات بەشداری بكات، ئەمانەش هەمووی ئەركی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانە نەك لایەنی تر.

راشیگەیاند: پشت بەهۆشیاری شەقام دەبەستین و پێویستە ئەم هۆشیارییە زۆرتر بەلای نیشتمانپەروەری و ریفۆرمخوازیدا بێت و بتوانێت جیاوازی لەقۆناغی داهاتوودا دروست بكات.

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، دوێنێ‌ چوارشەممە 15ی ئەیلولی 2021 بەئامادەبوونی مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ و ژمارەیەك لەسەركردەی لایەنە سیاسییەكان، ئیمزای لەسەر پەیماننامەی رەفتاری هەڵبژاردن كرد، پەیماننامەكە كۆمسیۆن پابەند دەكات لەماوەی 24 سەعاتدا دەرئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەكان ئاشكرا بكات و سەرجەم لایەن و پارتە سیاسییەكانیش پابەند دەكات كە دەستوەرنەدەنە كاروباری كۆمسیۆنەوەو سەرچاوەكانی دەوڵەت بۆ خۆیان بەكارنەهێنن.

پەیماننامەكە دووپاتیشی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە نابێت سمبوڵە ئاینییەكان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن بەكاربهێنرێن، هەروەها ڕێگەی نایاسییانە بەكاربهێنرێت بۆ كارتێكردن لەسەر دەنگدەر، خاڵێكی تری پەیماننامەكە جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە پێویستە ئەو لایەنانەی ئیمزایان لەسەر پەیماننامەیە كردووە بەدەرئەنجامەی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رازی بن پاش ئەوەی لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە پەسەند دەكرێت.

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket