كازمی بژارده‌ی ویلایه‌تی دووه‌م
بیروڕا 05:18 PM - 2021-09-16
هیچ شتێك له‌وه گرانتر نیه كه‌له‌عیراقدا قسه له‌سه‌ر سبه‌ی بكه‌ی، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌له له‌حزه‌ی كۆتایدا هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه ببنه‌وه و شتێك رووبدات كه كه‌س پێشبینی نه‌كردبێت.
هه‌روه‌ها هیچ شتێك به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه نالۆژیكی نیه كه‌له‌عیراقدا ، هه‌ر له‌ئێستاوه قسه له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو بكه‌یت، به‌تایبه‌تی كه‌هێشتا له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌داین و ده‌یان ده‌رگای سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.
كازمی كه‌بۆقۆناغێكی راگوزه‌ر و بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند مه‌هامێكی دیاریكراو، وه‌به‌رمه‌بنای خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی ٢٠١٩ هاته پێشه‌وه. له‌رووكه‌شدا واده‌ركه‌وت كه‌دوای به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌ی دوور ده‌كه‌وێته‌وه و ته‌نانه‌ت لیستی دروست نه‌كرد و گه‌نجه‌كانی مه‌یدانی ته‌حریری نا‌ئومێد كرد، به‌ڵام له‌ناواخن و قوڵایدا كاری گرنگ و ستراتیژی گرته به‌ر بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران له‌ویلایه‌تی دووه‌مدا، وه‌توانی تاراده‌یه‌ك له‌م خه‌ونه‌ی نزیك بێته‌وه له‌رێگه‌ی.
١- به‌جێهێنانی په‌یمانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه‌له‌كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی خاڵی بنه‌ره‌تی بوو.
٢- پێكهینانی لیژنه‌كه‌ی ئه‌بوره‌فیف ، بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، كه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی گه‌وره‌ی حكومی و ئه‌منی و ئیستخباراتی زیندانی كرد، ته‌نانه‌ت له‌گه‌رێكیدا به‌رپرسێكی ئیستخباراتی دایه دادگا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌به‌جل و به‌رگی سه‌ربازیه‌وه قورئانی پیرۆزی خوێندوه‌ته‌وه.
٣- جوڵه‌ی دیپلۆماسی كازمی و سه‌ردانی وڵاتان. هه‌وڵدان بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ئیران و سعودیه، زیاد له‌مه باس له‌وه‌یش ده‌كرێ كه‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه رۆڵی هه‌بێ له‌دانوستانی ئه‌تۆمی نێوان ئیران و كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی له‌ژنێف.
٤- له‌ماوه‌ی ساڵێك ، دوو سه‌رۆكی ئه‌مریكی له‌كۆشكی سپی بینی. هه‌فته‌ی پێشتریش له‌تاران گه‌وره به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئیران پێشوازیان لێ‌كرد، كه‌ئه‌م كۆكردنه‌وانه له‌بۆته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كاندا گرنگ و كاریگه‌رن بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌عیراق.
٥- له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌نجامدانی (لوتكه‌ی به‌غداد )و هاتنی ماكرۆن و پێشتریش پاپا بۆ عیراق، وه دوێنێیش كۆنگره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان له‌ده‌ره‌وه.
٦- له‌گه‌مه‌كه‌ی سه‌در كه‌پاشه‌كشه‌ی كرد و دواتر په‌شیمان بویه‌وه و هاته‌وه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان، هیچ كه‌س وه‌ك كازمی سودی له‌مه نه‌بینی، ته‌نانه‌ت خودی مقتدی له‌وتاری گه‌رانه‌وه‌دا ته‌نها به‌كازمی وت سوپاست ده‌كه‌م.
٧- راگرتنی هاوسه‌نگی له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردیه‌كان، ناردنی برێك پاره كه دوو سه‌د ملیار دیناره به‌شێوه‌ی سولفه. كه‌به‌هیوا ده‌بین دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وام بێت، له‌مه‌یشه‌وه جۆرێك له‌هه‌ماهه‌نگی بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم دروست كردوه.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌ربری ئه‌و حه‌زه شاراوانه‌ن كه‌ئه‌م پیاوه هه‌یه‌تی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌م و له‌هه‌ندێك باردا ره‌نگه له‌ناوه‌كانی تر شیاوتر بێت.
ئه‌مه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌هێزه‌كانی حه‌شد و وه‌لائیه‌كان له‌تۆڵه‌دا بۆی ده‌گه‌رێن و ده‌بێت چاوه‌روانی رۆژانی داهاتوو بین و هه‌موو ئه‌گه‌رێك بخوێنینه‌وه، تا ئه‌و سنوره‌ی كه به‌نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن یان به هه‌ڵایسانی ئاژاوه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شه‌وه.
د.به‌ختیارشاوه‌یس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17