}

پیره‌مه‌گروون.. یه‌كێتییه‌كان پشتیوانی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كه‌ن

کوردستان 04:50 PM - 2021-09-16

كادیرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون به‌رده‌وامن له‌ بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ساڵح عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردن له‌سنووری كۆمیته‌ی پیره‌مه‌گرون و سورداش و دۆڵی جافایه‌تی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆش زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی ترمان ئه‌نجامدا و ده‌ست خۆشیمان له‌و هه‌ڤاڵانه‌ كرد كه‌ پلانی یه‌كه‌میان به‌سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێ كردووه‌ ، هه‌موو پێكه‌وه‌ هه‌وڵی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌ده‌ین، جگه‌ له‌وه‌ له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌ جیاجیاكانی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون كۆبووینه‌وه‌ له‌وانه‌ مامۆستایانی ئایینی و ژنان و كچان و ڕێكخراوه‌كانی خوێندكاران و ئازادی لاوان.

وتیشی: سه‌ره‌ڕای گرفته‌كانیان هه‌موویان به‌ڵێنیان به‌ڕوحی مامم جه‌لال دا كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی.

زۆراب مه‌جید لێپرسراوی كۆمیته‌ی پیره‌مه‌گرون به‌PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌باره‌گای كۆمیته‌ی پیره‌مه‌گرون به‌سه‌رپه‌رشتی ساڵح عوسمان سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردن له‌سنووره‌كه‌مان كۆبووینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چین وتوێژه‌ جیاوازه‌كان و جگه‌له‌كۆبونه‌وه‌ی ناوباره‌گاش له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانمانه‌وه‌ سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رده‌واممان هه‌یه‌ و بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د – پیره‌مه‌گروون 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket