riklam

پڕۆژەی نوێی خزمەتگوزاریی بۆ سلێمانی جێبەجێدەکرێت

کوردستان 03:53 PM - 2021-09-16

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چەند پرۆژەیەکی تری خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پەیجی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە دوو نوسراوی جیادا، ڕەزامەندی داوە بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانەی لای خوارەوە بە بڕی (٤٥٤.٦٢١.٧٠٠) دینار:

- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی بەزەڕوو

- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی سەرکەند

- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی خمانەی شەشۆ

- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی دارەبەن

- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی دەشتی تلێ

- دروستکردنی تەنکی ئاوی خواردنەوەی گوندی بڵخوان

هەروەها تەرخانکردنی گوژمەی (٩٣.٣٧١.٣٧١) دینار، بۆ دروستکردنی قوتابخانەی (٩) پۆلی لە گوندی سەرسوراو لە قەزای پێنجوێن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket