riklam

هۆكاره‌كانی گۆڕانكاری له‌ شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خرایه‌ڕوو

کوردستان 02:39 PM - 2021-09-16

شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی به‌جیاوازی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت سیسته‌می فره‌بازنه‌یی و فره‌وانبوونی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، رۆڵیان له‌و گۆڕانكاریانه‌ هه‌یه‌.

هۆگر چه‌تۆ رێكخه‌ری تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن بهPUKmedia ی راگه‌یاند: چه‌ند هۆكارێك وایكردوه‌ شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو جیاوازبێت، وه‌ك له‌ شه‌قام و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌بیندرێت.
وتیشی: یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ گۆڕانكاریه‌كانی شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌، كه‌ فره‌بازنه‌یه‌ و كاندید زیاتر ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌وه‌ی حزب و لایه‌نی سیاسی، به‌مه‌ش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ژماره‌ی كاندیده‌كان زۆر كه‌متره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو.
هۆگر چه‌تۆ پێشی وابوو هه‌ربه‌هۆی شێوازی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژادن كه‌ بازنه‌كان بچووك كراوه‌ته‌وه‌، هه‌رسنوورێك ده‌نگده‌ری تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات بازنه‌ی بانگه‌شه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بچووكبێته‌وه‌، وه‌ك ده‌بین ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی پێشتر هه‌به‌و ئێستا نابیندرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردجگه‌ له‌و هۆكارانه‌، رۆژ به‌رۆژ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ فره‌وانبوندایه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ده‌بیندرێ بانگه‌شه‌ی ئه‌مجاره‌ی زیاتر پشتی به‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ستوه‌، به‌و پێیه‌ی هه‌رزانتر و ئاسانتر ده‌گاته‌ ده‌نگده‌ر، له‌هه‌مان كات  كاندیده‌كان رووبه‌رووی دڕاندن و لێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌رو وێنه‌كان نابێته‌وه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket