riklam

جه‌خت له‌گرنگی په‌یماننامه‌ی ره‌فتاری هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه‌

عیراق 02:27 PM - 2021-09-16

د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلولی 2021 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ حه‌سه‌ن تۆران، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی.

له‌و دیداره‌دا باس له‌ گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری وڵات و پێویستی به‌ھێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ھێنانه‌ئاراوه‌ی كه‌شێكی گونجاو و له‌بار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ 10 ی تشرینی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و دوور له‌ ساخته‌كاری و فرتۆفێڵ له‌ ته‌واوی قۆناغه‌كانیدا كرا، به‌جۆرێك مسۆگه‌ری خواست و ئیراده‌ی عیراقییه‌كان بكات، تاوه‌كو ئازادانه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.

له‌لای خۆیه‌وه‌ حه‌سه‌ن تۆران پشتیوانی به‌ره‌ی توركمانی بۆ په‌یماننامه‌ی ره‌فتاری هه‌ڵبژاردن دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێشكه‌شیكردووه‌ و جه‌ختی له‌گرنگی به‌نده‌كانی په‌یماننامه‌كه‌ و پابه‌ندبوونی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی مسۆگه‌ركردنی دادپه‌روه‌ری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و دۆزینه‌وه‌ی كه‌شێكی له‌بار و ئارام بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنه‌كان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket