riklam

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی یەكێتی و هاوپەیمانی نیشتمانی

کوردستان 01:55 PM - 2021-09-16

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانی نیشتمانی

لەچوارچێوەی ئامادەسازی و خۆسازدان بۆ گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی قۆناغی داهاتووی هەرێم و عیراق و ناوچەكە بەگشتی.

وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانی نیشتمانی بەئامادەبوونی بەڕێزان بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی ئەمڕۆ 16ی 9ی 2021 لەبارەگای مەكتبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوە. 

لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا رێككەوتن لەسەر چەندین تەوەری گرنگن و پەیوەند بەخەڵكی كوردستان و عیراق، هاوكات پشتگیری و داكۆكیكردن لەپرۆسەی چاكسازی لەسەرجەم جومگەو پێگە ئیداریی و یاساییەكان.
هەردوولا رێككەوتن لەسەر راگۆڕینەوەو هەماهەنگی لەپرسە سیاسیەكانی جێگەی بایەخی هەردوولا.

هەردوولا رێككەوتن لەسەر كاركردن بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و جەختكردنەوە لەهەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردو سەرخستنی دڵسۆزانی خەڵكی كوردستان و فراوانكردنی چەتری هاوپەیمانی لەداهاتوودا.
تەوەرێكی تری رێككەوتنەكە، جەختكردنەوە بوو لەسەر كاركردن بۆ بنیاتنانی سیستمێكی سیاسی هاوچەرخ لەسەر بنەمای دادپەروەری و زامنكردنی مافەكانی مرۆڤ.
 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket