riklam

سلێمانی.. داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كرێت بچن كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرنه‌وه‌

کوردستان 11:43 AM - 2021-09-16

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسپیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق لقی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ كراوه‌و خوێندنگه‌كان ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن.

ئامانج عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسپیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق لقی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌یان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و پێویسته‌ خه‌ڵك بچن كارتی ده‌نگدانه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

وتیشی: تائه‌مڕۆ له‌ 80% كاری ده‌نگدان له‌ لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌و ته‌نها له‌ 20% ی ماوه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م ماوه‌یه‌ی كه‌ماوه‌ به‌شێكی زۆریش له‌و رێژه‌یه‌ بدرێته‌وه‌ به‌هاووڵاتیان.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بۆ رۆژی ده‌نگدان هه‌وڵ ده‌درێت كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ خوێندنگه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ئاماژه‌ بكرێت و هیچ كێشه‌یه‌ك روونه‌دات.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی

فۆتۆ.. ڤیدیۆ.. شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket