}

ئاسایشی سلێمانی دوو باندی ساختەكارو دزینی شوێنەوار دەستگیردەكات

کوردستان 11:34 AM - 2021-09-16

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو باندی ساختەكارو دزینی شوێنەواری راگەیاند كە لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین ئامێر و دراوی ساختەدا. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەمەبەستی پاراستنی  مێژوو كلتوری گەلەكەمان و رێگریكردن لەدزین و تاڵانكردنی  شوێنەوارە  كۆنەكان و بەگژدا چوونەوەی  هێنان و ساغكردنەوەی هەرجۆرە دراوێكی ساختە، دوو باندی ساختەكار و دزینی شوێنەوار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر چەندین ئامێر و دراوی ساختەدا .

ئەوەشی خستوەتەڕوو:هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەسەرپەرشتی  و رێنمایی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەفەرمانی دادوەر  توانیان لەڕۆژی 29ی 8ی 2021 لەچەند چالاكیەكدا 7 تۆمەتباری دوو باندی دزینی شوێنەوارو مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە دەستگیربكەن.

دەشڵێت: تۆمەتباران  لەكاتی گەڕان  بۆ شوێنەوارە دێرینەكان لە ناوچەی شارباژێرو قەرەداغ  و كاتی مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە دەستگیركراون و دەستگیراوە بەسەر بڕی ( ٧٠٦٠٠ ) دۆلاری ساختە لە جۆری ( ٥٠ ) دۆلاری ئەمریكی  و یەك ئۆتۆمبیل و یەك موەلیدە و چەندین ئامێری هەڵكۆڵیندا.

ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاند: سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەكانی ( ٢٨١ و ٥٩ ) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەكەیسەكانیان بەردەوامە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket