riklam

جارێكی تر بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شكایە

کوردستان 11:21 AM - 2021-09-16

جارێكی تر بۆری ئاوی  ئیفراز  سێی هەولێر  شكایەو بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێریش داوا لەهاووڵاتیان دەكات دەست بەئاوەوە بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر  بڵاویكردەوە: جارێكی تر بۆری ئاوی  ئیفراز  سێی هەولێر  شكاوەتەوەو داواكارین لەهاووڵاتیان دەست بەئاوەوە بگرن تا چارەسەری بەپەلە بكەین و تیم و ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتیمان خەریكی چاككردنەوەین.

لەماوەی ئەمساڵدا بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین ئەمە چەندەمینجارە بۆڕی ئاوی  ئیفراز  سێی هەولێر  دەشكێت، هەروەها لە دوو مانگی رابردوشدا چەندجارێك بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر  رایگەیاندبوو كە بەهۆی بارانبارینەوە ئاوی زێی گەورەو

لێڵبوونی ئاوەكەی بۆ ماوەی چەند رۆژێك هەولێر كێشەی دابەشكردنی ئاوی بۆ دروستبوە بەتایبەت ئەو گەڕەك و شوێنانەی كەوتبونە سەر بۆڕی ئاوی  ئیفراز  سێی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket