}

ته‌ق ته‌ق.. نه‌وه‌ی شه‌هیدان پشتیوانیان بۆ هاوپه‌یمانی دووپاتكرده‌وه‌

ی ن ک 09:19 AM - 2021-09-16

له‌ ناحییه‌ی ته‌ق ته‌قی سه‌ربه‌قه‌زای كۆیه‌ ڕ‌ۆژانه‌  كۆبوونه‌وه‌ی فراوان بۆ سه‌رخستنی كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت . 

عه‌باس فه‌تاح سه‌رپه‌رشتیاری بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی له‌سنوره‌كه‌ به‌ PUKmedia ی ڕ‌اگه‌یاند: ئه‌مڕ‌ۆ پێشوازیمان له‌نه‌وه‌ی شه‌هیدانی حزبی شه‌هیدان كردو هه‌ماهه‌نگی كاری پێكه‌وه‌یی و ستراتیجیه‌تی به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانمان تاوتوێكرد.

راشیگه‌یاند: نه‌وه‌ی شه‌هیدان خاوه‌نی ڕ‌استه‌قینه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌ی مام-ن و دووپاتیان كرده‌وه‌ به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ كار بۆ سه‌رخستنی خه‌ونی هه‌ردوو ڕ‌ه‌وان شاد سه‌رۆك مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ن و ڕ‌ۆژی 10ی مانگی داهاتوو ده‌كه‌نه‌ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتن بۆ هاپه‌یمانی كوردستان.

PUKmedia كاروان نازم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket