ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا
جیهان 08:46 AM - 2021-09-16
16 سێبته‌مبه‌ر [ئه‌یلول]
رووداوه‌كان:
1400: یاخیبوی ویلزی (ئه‌وین گلیندور) خۆی راگه‌یاند به ئه‌میری (ویلز).
1431: په‌یماننامه‌ی فه‌خری نێوان موسڵمانان و قشتاله‌كان له ئه‌نده‌لوس ئه‌نجامدرا، كه شانشینی قشتاله گه‌وره‌ترین هه‌نگاوی خۆی نا له پێناو به‌دیهاتنی ئاواته‌كانی بۆ بنبرِكردنی بوونی ئیسلامی له ئه‌نده‌لوس.
1543: عوسمانیه‌كان په‌یماننانه‌یان مۆركرد له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسه بۆ به‌رِێوه‌بردنی به‌نده‌ری تۆلۆنی فه‌ره‌نسی.
1591: ده‌وڵه‌تی عوسمانی په‌یمانی به‌ست له‌گه‌ڵ پۆڵۆنیا كه پۆڵۆنیا (لیتوانیا) ببێته پاشكۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
1776:رودانی شه‌رِآ (به‌رزاییه‌كانی هارلم) كه یه‌كێك بوو له شه‌رِه‌كانی جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا.
1804: زانای كیمیا و فیزیای فه‌ره‌نسی (لویس جوزیف) هه‌ستا به گه‌شت به باڵۆن كه پرِبوو له هایدرۆجین و به‌رزبوویه‌وه بۆ به‌رزایی 7,16 مه‌تر، بۆ پێوانی هێزی راكێشانی زه‌وی و پله‌ی گه‌رمی و په‌ستانی هه‌وا و ته‌ركیزی كیمیایی.
1810: سه‌ربه‌خۆیی مه‌كسیك له ئیسپانیا.
1890: تێكشكانی كه‌شتیه‌كی عوسمانی له ئاوه‌كانی یاباندا و كوژرانی 550 كه‌س.
1908: دامه‌زراندنی كۆمپانیای جه‌نه‌رال مۆتۆرز.
1916: یه‌كه‌م تانك رۆشته گۆرِه‌پانی شه‌رِ له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ریتانیه‌كان و ئه‌وه‌ش دژی ئه‌ڵمانه‌كان له شه‌رِی (سوم) كه یه‌كێك بوو له شه‌رِه‌كانی جه‌نگی يه‌كه‌می جیهانی.
1931: هێزه‌كانی ئیتالیا تێكۆشه‌ری لیبیا (عومه‌ر موختار)یان له‌سێداره‌دا.
1940: رێكخراوی (لیحی) فه‌له‌ستینی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی بانكی ئاباك له ته‌لئه‌بیب دوای ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی.
1941: داگیركرنی ئێران له لایه‌ن یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و به‌ریتانیاوه بۆ كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی ره‌زا په‌هله‌وی و گۆرِینی به محه‌مه‌د ره‌زای په‌هله‌وی له ترسی ئه‌وه‌ی یه‌ك نه‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌دۆلف هێتله‌ر له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1941: موشیری نازیه‌كان (فیلهلم كایتل) فه‌رمانیدا به كوشتنی 50 شیوعی به‌رامبه‌ر یه‌ك سه‌بازی برینداری ئه‌ڵمانی و كوشتنی 100 كه‌س به‌رامبه‌ر به یه‌ك سه‌بازی كوژراوی ئه‌ڵمانی.
1942: دامه‌زراندنی (كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد) له شاخی سابلاخ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
1942: بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی گۆڤاری (ژیانه‌وه‌ی كورد) له لایه‌ن میرحاج له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
1942: له لايه‌ن كۆمه‌ڵێك ماركسیه‌وه (پارتی كۆمه‌ڵه) راگه‌یه‌نرا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
1942: دامه‌زراندنی رێكخراوی شۆرِشگێرِانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی كاژێك).
1945: خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی هێزه‌كانی یابانی له هۆنگ كۆنگ به ئه‌دیمرالی به‌ریتانی (سیسیل هاركورت).
1952: شێخ محه‌مه‌د خزر حسێن بوو به شێخی ئه‌زهه‌ر له دوای شێخ عه‌بدولمه‌جید سه‌لیم البشری، كه ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
1955: كۆده‌تای سه‌ربازی كۆتایی هێنا به ده‌سه‌ڵاتی خوان بیرون له ئه‌رجه‌نتین.
1959: سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی (دیگۆل) دانی‌نا به جه‌زائیریه‌كاندا كه مافی چاره‌ی خۆنوسینیان هه‌یه.
1961: فرِۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێمی عێراق بۆردومانی ناوچه‌ی بارزان و ده‌وروبه‌ری كرد له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی بارزانی.
1963: دامه‌زراندنی مالیزیا له یه‌كیه‌تی مه‌لایا و سه‌نگافوره و بورنیوی باكوری به‌ریتانی و سراوق.
1966: دروستكردنی خانه‌ی ئۆپرا میترۆبۆلیتان له سه‌نته‌ری لینكۆن له مانهاتن.
1969: رژێمی عێراق هێرشی كرده سه‌ر گوندی (سۆریای) له سێگۆشه‌ی سنوری نێوان عێراق و ئێران و توركیا نزیكه‌ی 60 كه‌سیان گولله باران كرد و به سه‌دان كه‌سیش ده‌ربه‌ده‌ر كران.
1969: دانانی ئیمامی گه‌وره (محه‌مد الفحام) به شێخی جامیعی ئه‌زهه‌ر.
1975: بابوا گینیای نوی سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت له ئوسترالیا.
1975: هه‌ریه‌ك له (ره‌ئسولئه‌خزه‌ر و مۆزه‌مبیق و ساوتومیه و برینسیب) چوونه ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
1978: محه‌مه‌د زیائولحه‌ق حاكمی سه‌ربازی و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌رِاندن خۆی راگه‌یاند وه‌ك سه‌ركۆماری پاكستان و به‌و شێوه‌یه بوو به شه‌شهه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
1978: كوژرانی شه‌ست هه‌زار كه‌س له زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك له ئێران.
1980: (سانت فنسینت) و (جرینادینز) چوونه ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
1982: ده‌ستپێكی قه‌سابخانه‌ی (سه‌برا) و (شاتێللا) له لوبنان.
1982: له‌سێداره‌دانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئێران (سادق قوتب زاده) به تۆمه‌تی پیلاندانان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت.
1987: مۆركردنی پرۆتۆكۆلی مۆنتریال بۆ پارێزگاری به‌رگی ئۆزۆن.
1989: دامه‌زراندنی لیژنه‌ی هاریكاری كورده ئاواره‌كان له هۆڵه‌نده، بۆ یارمه‌تیدانی كورده ئاواره‌كانی باشووری كوردستان.
1990: له به‌غداد راگه‌یه‌نرا كه (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) وه‌زیری حوكمی ناوخۆیی، بوو به پارێزگاری كوێت.
1991: مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی ته‌رمی 23 شه‌هیده‌كه‌ی شه‌قلاوه.
1991: ده‌ستپێكی دادگایی سه‌رۆكی لابراوی په‌نه‌ما (مانویل نوریگا) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1992: كۆنگره‌ی نۆزده‌یه‌مینی سۆشیالیست ئینته‌ر ناسیۆناڵ له برِیاره‌كانیدا فیدرِاڵی بۆ كوردستانی عیراق په‌سه‌ند كرد.
1996: توركیا رازیی نه‌بوو فرِۆكه‌خانه‌ی (ئینچه‌رلیك) به‌كاربهێنرێت تا له‌و رێگایه‌وه هێرشی ئاسمانی بكرێته سه‌ر عێراق.
1998: دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌له‌فی بۆ بانگه‌واز و شه‌رِ له جه‌زائیر.
2000: له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌كاندا بۆ یه‌كه‌مجار نرخی نه‌وت گه‌یشته 36 دۆلار.
2004: سێهه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكای پزیشكان له سلێمانی به‌رِێوه‌چوو.
2004: گه‌رده‌لولی ئیڤان دای له فلۆریدا و زیانی زۆری گه‌یاند و چواره‌م گه‌رده‌لولی به‌هێز بوو كه بیدات له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
2005: ده‌وڵه‌تی كوێت له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بنبرِكردنی كاره‌كانی تیرۆری ئه‌تۆمی مۆركرد و بووه 60 هه‌مین ده‌وڵه‌ت كه ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه مۆربكات.
2009: سه‌رۆكی لوبنانی میشال سلێمان (سه‌عده‌دین حه‌ریری)ی راسپارد بۆ دروستكردنی حكومه‌تی لوبنانی.
2013: رووداوی كوشتنی به كۆمه‌ڵ له واشنتۆن نافی یارد كه بووه هۆی كوشتنی 13 كه‌س له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجامده‌ری كرده‌كه، له‌گه‌ڵ 27 بریندار.
2013: سه‌رله‌نوی كاركردن له كۆمه‌ڵگه‌ی كیسونگی پیشه‌سازی و دوای ئه‌وه‌ی كه زیاتر له پێنج مانگ كاركردن وه‌ستا تیایدا دوای قه‌یرانی 2013ز.
2014: كۆبوونه‌وه‌كانی خولی 69ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك.
له‌دایكبوون:
1386: مه‌لیك هنری پێنجه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1521: ئیمبراتۆر جیاجینگ، ئیمبراتۆری چین.
1853: ئه‌لبرشت كوسل، پزیشكی ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1910ز.
1858: ئه‌ندرو بونار لو، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشنینی یه‌كگرتوو.
1859: یووان شیركای، سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی چینی.
1877: جاكوب شیك، داهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1886: فرانسی ئیم‌یل سیلانبا، نوسه‌ری فنله‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1939ز.
1891: كارل دونیتس، سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیای نازی.
1893: ئه‌لبرت ناجیرابولت، پزیشكی هه‌نگاری وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1937ز.
1897: میلت فرانكلین، مۆسیقاری ئه‌مریكی.
1922: گای هاملتن، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1924: لورین باكان، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1936: جهیمان العتیبی، تیرۆریستی سعودی.
1945: له‌یلا نه‌زمی، ژنه گۆرانیبێژی میسری.
1950: تاریق متری، ئه‌كادیمی و سیاسه‌تمه‌داری لوبنانی.
1951: رینی فان دی كركوف، یاریزانی تۆپی پێی هۆله‌ندی.
1951: ویلی فان دی كركوف، یایزانی تۆپی پێآ هۆڵه‌ندی.
1952: میكی رورك، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1961: زیكرا، ژنه گۆرانیبێژی تونسی.
1965: كارلهاینز ریدل، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1968: مارك ئه‌نتونی، گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1988: مریه‌م حسێن، ژنه ئه‌كته‌ری عێراقی و كاركردوو له ئیمارات.
1992: نی‌ك جوناس، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و نوسه‌ری گۆرانی و ژه‌نیاری ئه‌مریكی.
وه‌فات:
1701: مه‌لیك جیمسی دووه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1736: دانیال گابرییل فه‌هره‌نیهایت، زانای فیزیای ئه‌ڵمانی.
1824: مه‌لیك لویسی هه‌ژده‌هه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه.
1925: ئه‌لكسه‌نده‌ر فردیمان، زانای فیزیای روسی.
1931: عومه‌ر موختار، تێكۆشه‌ری لیبی و نازناوی (شێخی موجاهیدان)ی هه‌بوو.
1932: رونالد روس، پزیشكی ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1902ز.
1944: گۆستاڤ باور، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
1977: ماریا كالاس، ژنه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی یۆنانی.
1980: جان بیاجیه، زانای سویسری له ده‌رونزانیدا.
1996: مه‌لیك جۆرج باندی، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی.
2006: فوئاد المهندس، ئه‌كته‌ری میسری.
2006: موشیه ساسون، دووه‌م باڵیۆزی ئیسرائیل له میسر.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی پاراستنی چینی ئۆزۆن.
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له مه‌كسیك.
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له بابوا گینیای نوی.
رۆژی شه‌هید له لیبیا.
جه‌ژنی دامه‌زراندنی مالیزیا.
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28