سه‌رۆك كۆمار: گێڕانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه
عیراق 10:22 PM - 2021-09-15
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15 ی ئه‌یلولی 2021 له كۆشكی به‌غداد پێشوازیكرد له ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یس، سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی و وه‌زیرانی داد و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كانی دادوه‌ری عه‌ره‌بی و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی یاسایی به‌شدار له‌كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ "گێرانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كان" له به‌غدا.
له سه‌ره‌تادا سه‌رۆك به‌رهه‌م به گه‌رمی به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كۆنگره‌ی كرد و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه عێراق رووه‌و دۆخێكی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت و پێگه گرنگه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ست دێنێته‌وه، كه ساڵانێكه به هۆی جه‌نگ و ململانێی لایه‌نه‌كانی دیكه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ئه‌و رۆڵه‌ی جارانی له ده‌ستدابوو، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بوو بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تان و ناوچه‌كه به گشتی، ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌شی كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ھێزبوونی عێراق هێزه بۆ هه‌موو ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م به‌گرنگییه‌وه باسی له كۆنگره‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كان كرد و رایگه‌یاند، كه گه‌نده‌ڵی گرفته گه‌وه‌ره‌كه‌ی عێراق و زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌یه كه سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ئیفلیج كردووه، گه‌نده‌ڵیش ئابووری سیاسی تیرۆر و توندڕه‌وییه و داعش و زۆرێك له رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانی دیكه تا راده‌یه‌كی زۆر له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا پشتیان به پاره به‌تاڵانبراوه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌ستووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م وتی: "له پێناو گێرانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كان" سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پڕۆژه‌یاسایه‌كی خستۆته‌ڕوو كه میكانیزمی توندی پێشوه‌خته‌ی له‌خۆگرتووه و دواتریش هه‌نگاوی دیكه‌ی به‌دوادا دێن بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كان، ئه‌مه‌ش پشت ئه‌ستووره به میكانیزمی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كان له نێوان وڵاتان و بره‌ودان به هاریكاری له‌گه‌ڵ رێكخراو و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه جیهانییه سه‌ركه‌وتووه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی.
هه‌ر له‌و میانه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی بێ سنووره و سنووری پێكھاته و نه‌ته‌وه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت و كۆسیسته‌مێكی به‌یه‌كه‌وه گرێدراوی تۆكمه‌یه، به‌شێكی زۆری ئه‌و توندوتیژیه‌ی رووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه په‌یوه‌سته به تۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی له به‌قاچاخبردن و بازرگانیكردنی نایاسایی، ھاوكات سه‌رۆك به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی و جێگیركردنی پایه‌كانی سه‌قامگیری له وڵات‌دا ته‌نها به‌وه ده‌بێت كه به‌هه‌مان شێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵیش ببینه‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌تانی جیهانه وه‌ك چۆن له رووی سه‌ربازییه‌وه رووبه‌ڕووی تیرۆر بوونه‌وه، به‌ھه‌مان شێوه به‌ره‌نگاری دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ده‌ستهێنانی سامانی نایاسایی ببنه‌وه، سه‌رۆك به‌رهه‌م ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌فغانستان هات یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رئه‌نجامی نقومبوون بوو له گه‌نده‌ڵی كه كۆسیسته‌می حوكمڕانی ئه‌و وڵاته‌ی ئیفلیج كردبوو و ھه‌روه‌ھا شه‌رعییه‌تێكی له ده‌ستدابوو.
له كۆتایدا سه‌رۆك به‌رهه‌م ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه زۆر پێویسته سازان و چوارچێوه‌ی كاری عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌بن له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی مه‌ترسیداری گه‌نده‌ڵی، سه‌رۆك به‌رهه‌م هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره به‌تاڵانبراوه‌كان ده‌رئه‌نجامی كرده‌یی و په‌سه‌ندكردنی میكانیزمی یاسایی گونجاوی لێبكه‌وێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع جێبه‌جێ بكرێت، سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سه‌ركه‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ی عیراق لێكه‌وت و ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18