}

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ: پێویسته‌ كار بكه‌ین بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ سنووری هه‌ولێر

ی ن ک 10:13 PM - 2021-09-15


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15-9-2021، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ تیمی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ د. رێبوار ئیسماعیل، ئارێز عه‌بدوڵاو حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و هه‌رێم كه‌مال ئاغا كاندیدی ژماره‌ ٢٠ له‌ بازنه‌ی ٣ی هه‌ولێرو مژده‌ ئیسماعیل كاندیدی ژماره‌ ٢٢ له‌ بازنه‌ی ٤ی هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، ئاماده‌كارییه‌كانی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كران.

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ روو له‌ ئاماده‌بووان وتی پێویسته‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ زۆرترین كه‌س به‌شداری بكاو هاووڵاتیان مافی دیموكراسی خۆیان په‌یڕه‌و بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن.

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ راشیگه‌یاند: ئه‌ركی هه‌موومانه‌ كار بكه‌ین بۆ سه‌رخستنی یه‌كێتی و كاندیده‌كانی له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به‌ سه‌ركه‌وتنمان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌توانین زیاتر داكۆكی له‌ هاووڵاتیان بكه‌ین.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket