}

به‌هه‌وڵی یه‌كێتی 60 پاسه‌وان كاره‌كانیان گه‌ڕێنرایه‌وه‌ كه‌ركوك

کوردستان 08:45 PM - 2021-09-15

دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی مانگێك به‌سه‌ر به‌زۆر گواستنه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان له‌كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ به‌غدا، كاری 60 پاسه‌وانی تایبه‌ت گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ شاری كه‌ركوك.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كاكه‌ڕه‌ش سدیق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێی ڕاگه‌یاندین دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌گواستنه‌وه‌ی كاری ئه‌و پاسه‌وانانه‌ له‌كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ به‌غدا، هه‌وڵی خۆمان خسته‌كاره‌وه‌.

وتیشی دوای یه‌خستنی هه‌وڵ و كۆششمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عیراق ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌نیدار له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقمان ده‌سته‌به‌ر كرد.
له‌ئێستادا بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كان  گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و ده‌ستبه‌كاربونه‌ته‌وه‌.

له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا پاسه‌وانه‌كانی كه‌ركوك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا ده‌وامیان كردوه‌.

وتیشی ئێستا ئه‌و پاسه‌وانه‌ تایبه‌تییانه‌ كه‌ژماره‌یان 60پاسه‌وانه‌ بۆ كه‌ركوك گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و چونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌یان له‌فه‌رمانگه‌ی پاسه‌وانه‌ تایبه‌تیه‌كانی كه‌ركوك و كێشه‌كه‌ كۆتایی پێهات.پاسه‌وانه‌ گه‌ڕاوه‌كان كه‌له‌هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكن ستایشی ئه‌و هاوكاریه‌ی ی.ن.ك-یان كرد.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو