}

هه‌ڵه‌بجه‌.. هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ڕێكخراوه‌كان بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌

کوردستان 08:24 PM - 2021-09-15

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15-9-2021،  به‌ئاماده‌بونی حامید حاجی غالی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی 9 شاره‌زوور و فه‌همی بورهان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان و هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌ب و لێپرسراوی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ری ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ پشتیوانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حامید حاجی غالی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردن و ئه‌ركه‌كانی ئێستای بۆ ئه‌ندامان و ڕێكخراوه‌كان ڕوونكرده‌وه‌ و داوای لێكردن هه‌وڵی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ن.

دواتر فه‌همی بورهان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كان كرد له‌ خه‌بات و مێژووی یه‌كێتی و داوایلێكردن هه‌موان به‌ یه‌ك ده‌نگ و به‌و جۆش و خرۆشه‌ی كه‌ هه‌یه‌ بۆ هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌ كاربكه‌ن و له‌چوارچێوه‌ی ناوه‌نده‌كاندا به‌رده‌وامبن له‌ سه‌رخستی هاوپه‌یمانی كوردستان.

ڕێكخراوه‌كان دووپاتیان كرده‌وه‌ بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ی ئێستا پابه‌ند ده‌بن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌ ده‌خه‌نه‌كار و به‌ هه‌موو توانایه‌كیاننه‌وه‌ كار بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌كه‌ن.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان/ هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو