}

یاد نه‌قشبه‌ندی: توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی منداڵ زیادیكردوه‌

کوردستان 06:59 PM - 2021-09-15

رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان چالاكییه‌ك له‌مانگی هۆشیاركردنه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی منداڵاندا ئه‌نجام ده‌دات.

له‌پاركی هه‌واری شار له‌ شاری سلێمانی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان چالاكیه‌كی له‌مانگی هۆشیار كردنه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی منداڵ ئه‌نجامدا.

 هه‌موو ساڵێك له‌ مانگی 9 دا له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستان ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان چالاكی تایبه‌ت بۆهۆشیار كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵ ئه‌نجامده‌دات و بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌چالاكیه‌كه‌دا خێزانه‌كان هۆشیار ده‌كرێنه‌وه‌ له‌خۆپاراستنیان له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵ و پروشه‌ری تایبه‌تیان پێ ده‌درێت.

لای خۆشیه‌وه‌ یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: هه‌موو ساڵێك مانگی 9 له‌جیهاندا به‌مانگی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان داده‌نێرت له‌تووشبوونیان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵ.

وتیشی:حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵ به‌داخه‌وه‌ ڕووی له‌به‌رزبونه‌وه‌ كردووه‌، به‌ته‌نها له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا 200بۆ 220حاڵه‌ت توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تۆمار كراوه‌.

نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 45بۆ 50 ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی هی پارێزگای سلێمانین، زۆرینه‌یان هی پارێزگاكانی خوارو ناوه‌ڕاستی عیراقه‌.

ساڵانه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك توشبوو به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵ تۆمارده‌كرێت، له‌وڕێژه‌یه‌ش به‌شێكی زۆریان هی پارێزگاكانی خوارو ناوه‌ڕاستی عیراقن.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ: شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو