riklam

پێشمەرگەکانی دەربەندیخان پشتگیری هاوپەیمانین دەکەن

کوردستان 06:39 PM - 2021-09-15

بۆ سەرخستنی  لیستی ھاوپەیمانی کوردستان کۆبوونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی کۆمیتەکانی سەر بە مەڵبەندی پێشمەرگەی دەربەندیخان بەڕێوەچوو.

بەسەرپەرشتی (مقداد شێخ بەھادین) لێپرسراوی بازنەی  دەربەندیخان و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و(هەژار گەرمیانی) جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە و(خالد حاجی وادی) جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی ڕێكخستنی سلێمانی دوای چەند ساتێک وەستان بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان و مام کۆبونەوەی لەگەڵ هەڤاڵانی کۆمیتەکانی سەر بە مەڵبەندنی پێشمەرگە ئەنجام دا.

خالید حاجی وایدی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و یەکخستنەوەی هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان ، کاندیدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عیراق کە بڕیارە ١٠/١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

پێشمەرگەکانی سنوری دەربەندیخان پشتگیری خۆیان بۆ هاوپەیمانی کوردستان دووپاتکردەوە و گرنگی بەشداری لەم هەڵبژاردنەو ودەنگدان بە هاوپەیمانی کوردستان ڕوونکرایەوە.

PUKmedia ئەرکان شاوازی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket