}

كەركوك.. پێشمەرگە دێرینەكان پشتگیری هاوپەیمانی كوردستان دەكەن

ی ن ک 06:00 PM - 2021-09-15

لە كەركوك كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی پێشمەرگە دێرینەكان بەڕێوەچوو و تێیدا پشتیوانی خۆیان بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا دووپاتكردەوە.

ئیوارەی ئەمڕۆ 15-9-2021، كۆبوونەوەیەكی فراوانی پێشمەرگە دیرینەكانی كەركوكی یەكیتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی هەڵكەوت عەبدوڵڵا لێپرسراوی بازنەی یەكی میحوەری كەركوك و موئەید غازی كاندیدی ژمارە 36ی بازنەی 1ی كەركوك بەڕێوەچوو و لە كۆبوونەوەكەدا، گرنگی بەشداری لەم هەڵبژاردنە و دەنگدان بە هاوپەیمانی كوردستان روونكرایەوە.

 هەر لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا هەڵكەوت عبدوڵڵا داوایكرد  ئەم هاوپەیمانێتییە لەم هەڵبژاردنە سەرخەن چونكە هەڵبژاردن بۆ كەركوك و كەركوكییەكان چارەنووسسازە و دەبێت زۆرینەی كورسییەكان بەدەستبهینرێن لە لایەن هاوپەیمانی كوردستانەوە.

 لەبەرانبەردا پێشمەرگە دیرینەكانی كەركوك بەڵینیاندا هەر وەك چون لەسەردەمی شاخدا چەكیان بەڕووی دوژمن هەڵگرتووە ئاوهاش لەم هەڵبژاردن چەكی دەنگ بەكار بهینن  وهاوپەیمانی كوردستان سەرخەن.

PUKmedia ئازاد شكور-كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket