}

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت راده‌سپێرێت هاوكاری كۆمسیۆن بن

کوردستان 03:01 PM - 2021-09-15

دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غداو به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی پارێزگاره‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و هاوكاری كردنی لقه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌منیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبوویه‌وه‌ و ڕایسپاردن بۆ هاوكاریكردنی كۆمسیۆن و پشتیوانیكردن له‌ هه‌رداواكاریه‌ك كه‌ بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بگیرێته‌به‌ر.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌دیدارو كۆبوونه‌وه‌كان و بڕیار و ڕاسپارده‌كان كرد بۆ هاوكاری و پشتیوانی له‌لقه‌كانی كۆمسیۆن و ودابینكردنی ئاسایش و ئارامی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ له‌ ئیداره‌ داوای ده‌كه‌ن.

وتیشی: ئێمه‌ له‌ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ پشتیوانی باش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌و دواتر باش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان / هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو