}

خه‌له‌كان.. بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان كرایه‌وه‌

کوردستان 12:19 PM - 2021-09-15

ئه‌حمه‌د زرار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردن له‌ قه‌زای دوكان و خه‌له‌كان و بنگرد به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵانم له‌ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندو جێگرو ئه‌ندام مه‌كته‌ب و لێپرسراوی كۆمیته‌ی پانزه‌ی دوكان و هه‌ڤاڵانی تری ناحیه‌كه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروچالاكیه‌كانمان و ئاسان كاری بۆ كادیرانی یه‌كێتی بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانمان له‌ناو باره‌گای پێشووی كۆمیته‌ی خه‌له‌كان كرده‌وه‌.

وتیشی: سوپاسی هه‌ڤاڵان و كادیرانی سنووره‌كه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ كردین، بۆیه‌ داواكاریشم له‌هه‌موو ئه‌ندامان و كادیرانی یه‌كێتی له‌ناحیه‌ی خه‌له‌كان و ده‌ورووبه‌ری پشتیوانی هاوپه‌یمانی كوردستان بكه‌ن.
هیوا نه‌جات مه‌عروف كادیری یه‌كێتی له‌ناحیه‌ی خه‌له‌كان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند:خۆشحاڵبووین به‌كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان، له‌ڕاستی دا ده‌بوایه‌ كادیرانمان بچنه‌ كۆمیته‌ی دوكان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان سه‌رقاڵی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستانین ڕێگه‌مان نزیك كرده‌وه‌ هه‌ر له‌ناو ناحیه‌كه‌ له‌و بنكه‌یه‌ كاروچالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی به‌شداربوون له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه‌.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د – دوكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو