riklam

هه‌رێم كه‌مال ئاغا: هاوپه‌یمانی كورد له‌ به‌غدا به‌هێز ده‌كات

کوردستان 11:20 AM - 2021-09-15

كاندیدێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان پێكهێنانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌گرنگ و پێویستیه‌كی قۆناغه‌كه‌ ده‌زانێت، هاوكات تیشكده‌خاته‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌ و  گرنگی به‌شداری خه‌ڵك له‌و هه‌ڵبژاردنه‌.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا كاندیدی ژماره ‌20ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ بازنه‌ی 3ی هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پێكهێنانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان وه‌ك تاكه‌ هاوپه‌یمانی له‌نێوان حزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ به‌هێزبوونی پێگه‌ی كورد له‌ به‌غدا، چونكه‌ كاتێك ده‌ڵێن به‌یه‌كه‌وه‌ به‌هێزین  به‌مانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌ێت  ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ كوردستان به‌ هێزبین ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هێزبونمان له‌ به‌غدا، ئه‌وكاته‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر بژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌قامگیری و ئارامی.

وتیشی: راسته‌ له‌رابردوو به‌هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی وه‌ك خۆپیشاندانه‌كان و كۆڕۆناو نرخی دۆلار، حكومه‌تی عیراقی نه‌یتوانیوه‌ وه‌كو پێویست ئه‌ركانی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام له‌كاتی ئێستا ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی باشتر ده‌ڕوات، بۆیه‌ له‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكومه‌ت،  ده‌تواندرێ كاری باشتر بكرێت به‌ ئاراسته‌ی باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌‌ بوونی هاوپه‌یمانی كوردستان پێویستیه‌ك بوو  تاكو بتوانێ باشترین خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی كوردستان بكات و مافه‌كانیان له‌ به‌غدا زامن بكات.

راشیگه‌یاند:  به‌شداری خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو  پێویستیه‌كی حه‌تمیه‌، چونكه‌ مه‌سیری خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم  و كیانی ده‌ستوری هه‌رێم و په‌یوه‌سته‌ به‌  تیمێكی به‌ هێز، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌ به‌شداری خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردن دروست ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ نوێنه‌ره‌ راستته‌قینه‌كانیان بده‌ن، كه‌ ده‌بێته‌ ده‌نگێكی راست و ره‌وای خه‌ڵكی خه‌ڵكی كورستان، وه‌ك چۆن له‌ رابردوو ئه‌و كاره‌كه‌ی كردووه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket