riklam

ئەنجومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

کوردستان 10:41 AM - 2021-09-15

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوەو لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن و جێبەجێكردنی بڕیاری تایبەت بە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی سیمكارتی بێ بەرایی و لیژنەی لێكۆڵینەوە سەبارەت بە كواڵیتی هاوردەكردنی ئاردو چەند پرسێكی تر تاووتوێ دەكات. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ 15ی 9ی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەنجام دەدات و لەكۆبوونەوەكەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەكەم: خستنەڕووی ئامادەكارییەكانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی فیدڕاڵ لە ٢٠٢١/١٠/١٠ كە لە عیراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت بەئاڕاستەی بانگەشەیەكی مەدەنییانەی ئارام و دوور لە پشێوی و یەكترشكاندن و ناوزڕاندن و رۆڵی سەربەخۆیی دامەزراوە ئیداری و مەدەنییەكان و میدیاو كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە بەگوێرەی یاسا بەركارەكان، و هاندانی هاوڵاتییان بۆ پیادەكردنی مافی دەنگدان. 

دووەم: بەدواداچوونی هەنگاوەكانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ جێبەجێكردنی دوو بڕیاری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ژمارە (٦٣) لە ٢٠٢١/٩/١ تایبەت بە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی سیمكارتی بێ بەرایی و لیژنەی لێكۆڵینەوە سەبارەت بە كواڵیتی هاوردەكردنی ئارد لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان لە رووی خۆراكی و تەندروستییەوە.

سێیەم: بڕیاردان لەسەر رەشنووسی (پلانی نیشتمانی هەرێمی بۆ مافەكانی مرۆڤ (٢٠٢١ - ٢٠٢٥) كە لە كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن د.دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان خرایەڕوو بۆ ئەنجومەن و بڕیاردرا لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت. 

چوارەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی سندووقی پاڵپشتی گەشەپێدانی رێگاوبان لە هەرێمی كوردستان - عیراق) كە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بە هەماهەنگی وەزارەتەكانی (سامانە سروشتییەكان، دارایی و ئابوری، ناوخۆ) ئامادەكراوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket