riklam

كۆریای باكوور دوو موشەكی نوێ تاقیدەكاتەوە

جیهان 10:27 AM - 2021-09-15

سەرۆكی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور ڕایگەیاند: كۆریای باكوور دوو مووشەكی لە جۆری بالستیك تاقیكردۆتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15-9-2021 سەرۆكی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور ڕایگەیاندووە كە كۆریای باكوور دوو موشەكی لەجۆر بالستیك تاقیكردۆتەوە.

بەو بەرپرسەی كۆریای باشوور ئاماژەی بە كات و شوێنی تاقیكردنەوەكان نەكردووە. 

سەرۆكی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور ڕاشیگەیاندووە كە سوپای وڵاتەكەی بەتەواوەتی لە ئامادەباشیدایە و لەئێستادا بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری كۆریای باشوور و ئەمریكا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەبارەی تاقیكردنەوەی ئەو دوو موشەكە نوێیەی كۆریای باكوور. 

لەم ساڵدا ئەمە دووەمین جارە كە كۆریای باكوور موشەك تاقیدەكاتەوە.
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket