riklam

هەولێر.. جارێكی تر دادگایكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی دواخرا

کوردستان 09:26 AM - 2021-09-15

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ لەدادگای دووی تاوانەكانی هەولێر جارێكی دادگایكردنی (مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی) بەڕێوەبچێت كە زیاتر لەساڵێكە دەستگیركراون، بەڵام جارێكی تر دادگایكردنیان دواخرایەوە.

ئەمڕۆ 15ی 9ی 2021 لەداگاگی تاوانەكانی هەولێر پرۆسەی دادگایكردنی (مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی) كە دوو چالاكوانی دەستگیركراوی تری بادینان و زیاتر لە ساڵێكە دەستگیركراون و چەند جارێكی تر دادگایكردنیان دواخرا، بەڵام ئەمڕۆش جارێكی تر بەهۆی ئامادە نەبوونی دادوەرەوە دادگایكردنیان دواخرایەوە  بۆ 12ی 10ی 10ی 2021.

دوای دواخستنی پرۆسەی دادگایكردنیان، كەسوكاریان لەبەردەم دادگای هەولێر ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: زیاتر لەساڵێكە (مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی) بەبێ بوونی هیچ تۆمەتێك دەستگیركراون و دادگایكردنیان دوادەخرێت.

ئەوەشیان خستەڕوو كە دەسەڵاتی دهۆك بەبێ هیچ تۆمەتێك كەسوكاریانی دەستگیركردوەو دواتر رەوانەی زیندانی هەولاێر كراون و لەبری ئەوەی لەدهۆك دادگایی بكرێن، بەڵام لەدهۆك دادگای دەكرێن.
هەر لەكۆنگرەكەدا باسیان لەوەكرد كە هەر لەسەرەتای دەستگیركردنیانەوە تائێستا ناهێڵێن لەدهۆك پشتیوانی لەدەستگیركراوانی بادینان بكرێت، بەڵام لەسلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و پشتیوانییەكی گەورە لەدەستگیركراوانی بادینان كراوە كە ئەوەش بۆ ئێمە جێگای سەربەرزییە.

لەسەرەتای مانگی 7ی ئەمساڵەوە تا 12ی 7 بڕیار بوو لە دوو دانیشتنی دادگادا 9 دەستگیركراوی تری بادینان دادگای بكرێن، بەڵام دانیشتنەكانی دادگا دواخران، رۆژی 5ی 7ی 2021 كە بڕیار بوو دادگایی (عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال شەریف مەجید، سلێمان كەمال سلێمان، سلێمان موسا ئەحمەد) و  رۆژی 12ی 7یش (مەسعود عەلی ناسراو بەمەسعود شەنگال، شێروان تەها ئەمین، كارگەر عەباس عەلی، بەندەوار ئەیوب رەشید) بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگایەكەان دواخراو دواتریش جارێكی تر كە بڕیاربوو دادگای بكرێن دیسان دادگاییەكەیان دواخرایەوە.

رۆژی 29ی 7ی 2021 دادگایكردنی (مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی) دواخراو بڕیارە ئەمڕۆ 15ی 7ی 2021 لەدادگای هەولێر جارێكی تر دادگایكردنی (مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشكی) كە زیاتر لە ساڵێكە دەستگیركراون بەڕێوەبچێت.

پێشتر كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان لەهەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: دەیانەوێت لە رۆژی دادگایكردنەكەدا رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەكە بن و بەچاوی خۆیان ئەو تۆمەتانە ببینن كە دادگا روبەڕووی كەسوكارمان دەكاتەوە

لەكۆنگرەكەدا راشیانگەیاند:دەمانەوێت كەیسەكەیان نەكرێتە كەیسێكی سیاسی و راستییەكان بۆ خەڵكی كوردستان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاشكرابكرێن، بەتایبەت كە لەكەیسەكەدا ناوی ئەمریكاو بەریتانیاو مستەفا كازمی سەرۆك  وەزیرانی عیراق هاتووە كە گوایە كەسوكارمان "سیخوڕ"یان بۆ ئەوان كردوە، بۆیە دەبێت ئەوان هەڵوێستیان هەبێت و وەڵامیان هەبێت، چونكە ئەمریكاو بەریتانیاو سەرۆك وەزیرانی عیراق پێویستیان بەوە نیە خەڵكی كوردستان "سیخوڕ"یان بۆ بكەن، لەبەر ئەوەی خۆیان لەهەرێم كونسوڵخانەو نوێنەرایەتیان هەیە.

ئەوەشیان خستبوەڕوو: ترسمان هەیە كەیسی كەسوكارمان هاوشێوەی كەیسی چالاكوانان و رۆژنامەوانانی تری بادینان بكرێتە سیاسی و حكومێكی نادادپەروەرانە بدرێن، بۆیە داوا لەداواكاری گشتی هەرێم دەكەین بێتە سەرهێڵ و وەك كەیسی سزادراوانی تری بادینان نەكرێتە كەیسێكی سیاسی و بەلاڕێدا ببرێت بۆ كپكردنی دەنگی ئازاد.

دوای دادگایكردنی هەریەك لە(ئەیاز كەرەم، هاریوان عیسا، شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری) لە رۆژی 16ی 2ی 2021 لەلایەن دادگای دووی تاوانەكانی هەولێرەوە بەتۆمەتی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی" و سزادانی هەریەكەیان بۆ ماوەی 6 ساڵ، ناڕەزایی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket