ئــه‌مـڕۆ لــه مـێژوودا
جیهان 08:37 AM - 2021-09-15
15 سێبته‌مبه‌ر (ئه‌یلول)
رووداوه‌كان:
446: دادوه‌ری فارس (یه‌زدجه‌رد) فه‌رمانیدا كه ئه‌و كورده مه‌سیحیانه‌ی له شاری كه‌ركوك گیراون كۆمه‌ڵ كوژ بكرێن.
1821: سه‌ربه‌خۆیی سلفادۆر له ئیسپانیا.
1864: مۆركردنی په‌یماننامه‌ی سێبته‌مبه‌ر له نێوان حكومه‌تی ئیتالی و ناپلیۆنی سێهه‌م.
1882: هێزه‌كانی به‌ریتانیا قاهیره‌یان داگیركرد و (ئه‌حمه‌د عورابی) یش دورخرایه‌وه بۆ دوورگه‌ی سیلان.
1894: یابانیه‌كان زیانێكی سه‌ربازی گه‌وره‌یان گه‌یاند به چین له شه‌ڕی (بینگ یانگ).
1917: روسیا بوو به یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت.
1920: ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕین له ناوچه‌ی بادینان دژی هێزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا.
1952: داگیركردنی ئه‌ریتریا له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا.
1928: پزیشكی به‌ریتانی (ئه‌لكسه‌نده‌ر فلیمینگ) په‌نسلینی دۆزیه‌وه.
1935: سه‌ركرده‌ی نازی (ئه‌دۆلف هێتله‌ر) ژماره‌یه‌ك یاسای ده‌ركرد به ناوی (یاساكانی نۆرمبرگ) كه بریتی بوو له بێبه‌شكردنی جوله‌كه ئه‌ڵمانه‌كان له مافی هاوڵاتی بوون.
1941: شای ئێران (ره‌زا په‌هله‌وی) وازی له عه‌رشی ده‌سه‌ڵات هێنا بۆ كوڕه‌كه‌ی (محه‌مه‌د ره‌زای په‌هله‌وی) و ئه‌وه‌ش دوای ناچاركردنی له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانیا و سۆڤیه‌ته‌وه كه ئێرانی ده‌وڵه‌مه‌ند به په‌ترۆڵیان داگیركرد له ترسی هاوپه‌یمانی به‌ستنی له‌گه‌ڵ (ئه‌دۆلف هێتله‌ر) له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1950: ده‌ستپێكی شه‌ڕآ (ئینشۆن) له ساتی جه‌نگی كۆری.
1952: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌زامه‌ندی نواند له‌سه‌ر دانه‌پاڵی ئه‌ریتریا بۆ لای ئه‌سیوبیا دوای ته‌واوبونی ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا به‌سه‌ریه‌وه.
1974: ده‌رچوونی بڕیاری دامه‌زراندنی ئاژانسی هه‌واڵگیری مه‌ڵبه‌ندیی ئه‌مریكی.
1982: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیلی (مناحیم بیگن) ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
1988: حكومه‌تی عێراق گونده‌كانی قه‌ره‌گۆل و زه‌ڕایه‌ن و بێسانسوری سه‌ر به شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌تی ئاگادار كرده‌وه بۆ راگواستنی زۆره‌ملی.
1991: هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی 23 شه‌هیدی ساڵی 1987ز بۆ شارۆچكه‌ی شه‌قلاوه كه له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا دۆزرابوونه‌وه.
1991: دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له هه‌ولێر كه 25 ته‌رمی تێدابوو.
1992: بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی په‌رله‌مان كه زمانحاڵی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بوو.
1993: په‌رله‌مانی باشووری كوردستان بڕیارێكی بۆ یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ركرد.
1996: واشنتۆن پۆست: سی ئای ئه‌ی له ساڵی 1991 تا ئێستا (واته ساڵی 1996ز) 170 ملیۆن دۆلاری بۆ رووخانی سه‌دام حسێن ته‌رخانكردووه.
1999: له توركیا ڕزگاركردنی ئیسماعیل بێشكه‌چی ڕاگه‌یاندرا.
2000: ئه‌نجامدانی پێشبڕكێی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیات له شاری (سیدنی) پایته‌ختی ئوسترالیا و به‌رده‌وام بوو تا 1/10.
2003: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (كۆڵن پاوه‌ڵ) و (پۆل بریمه‌ر) سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیان كرد و له لایه‌ن به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال و جه‌ماوه‌رێكی زۆر پێشوازیان لێكرا و سه‌ردانه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو بۆ داهاتووی كورد.
2005: مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له نیویۆرك وتی: ئێران ئاماده‌یه زانستی ئه‌تۆمی به ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كانی دیكه بدات، و دوای دوو رۆژ به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشی راگه‌یاند كه ئێران به هیچ جۆری ده‌ستبه‌رداری پرۆژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌شی بانگ‌كرد كه ببنه هاوبه‌شی به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران.
2005: بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی كوردستان و له پارێزگای هه‌ولێر له لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه پێشانگای بازرگانی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی كرایه‌وه كه زیاد له 70 كۆمپانیای عێراقی و جیهانی به‌شداریان تێداكرد و هه‌مان كاتیش كۆنگره‌یه‌ك له به‌شداربوان گرێدرا به ئاماده‌بوونی شاره‌زایان و زانایان.
2007: پارتی سۆشیالیستی چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی نه‌رویژ شاڵاوی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی به فه‌ڕمی وه‌ك جینۆساید ناساند.
2007: ره‌وتی سه‌در كشانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر لیستی ئیئتیلافی یه‌كگرتوو راگه‌یاند.
2008: كه‌وتنی دامه‌زراوه‌ی (لیمان بره‌زه‌رد) ده‌بێته هۆی داڕمانی یه‌ك به‌دوای یه‌ك له دامه‌زراوه داراییه‌كانی جیهان و خراپترین قه‌یرانی ئابووری له جیهاندا.
2009: ئازادكردنی رۆژنامه‌نوسی عێراقی (مونته‌زیر زه‌یدی) كه ناوبانگێكی جیهانی ده‌ستكه‌وت دوای ئه‌وه‌ی كه پێڵاوه‌كانی خۆی گرته سه‌رۆكی ئه‌مریكا (جۆرج ده‌بلیو بۆش).
2010: وه‌رزی هه‌ولێری شانۆیی ده‌ستی كرد به نمایشكردنی زیاتر له 20 شانۆگه‌ری كوردی.
2010: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت عوسمان) ی رۆژنامه‌نوس (ئه‌نسار ئیسلام)ی به تۆمه‌تی تاوانه‌كه تۆمه‌تبار كرد، رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانیش گومانیان له‌و ئه‌نجامه ده‌ربڕی.
2010: 1497806 قوتابی و خوێندكار چوونه به‌ر خوێندن.
2011: دادگای تاوانه‌كانی قاهیره فه‌رمانی 15 ساڵ به‌ندكردنی ده‌ركرد بۆ سه‌رمایه‌داری میسری (ئه‌حمه‌د عز) و مۆڵه‌ت سه‌ندنه‌وه له دوو كۆمپانیای ئاسن كه ئه‌و خاوه‌ندارێتی ده‌كرد.
له‌دایكبوون:
1254: ماركۆ بۆلۆ، دۆزه‌ره‌وه‌ی ئیتالی.
1857: ویلیا‌م هوارد تافت، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1858: شارل دو فوكو، پیاوی ئاینی كاسۆلیكی فه‌ره‌نسی.
1885: ئینا زایدل، ژنه شاعیر و رۆماننوسی ئه‌ڵمانی.
1890: ئه‌گاسا كریستی، ژنه نوسه‌ری رۆمانی پۆلیسی ئینگلیزی.
1898: قانع، شاعیری كورد، له گوندی ریشێن له شاره‌زوور.
1903: عه‌بدولره‌حمان مامی، پزیشك و سیاسه‌تمه‌داری تونسی.
1904: مه‌لیك ئومبرتوی دووه‌م، مه‌لیكی شانشینی ئیتالیا.
1908: گیرد گایزر، ئه‌دیبی ئه‌ڵمانی.
1911: شه‌فیق نوره‌دین، ئه‌كته‌ری میسری.
1912: ئیسماعیل یاسین، ئه‌كته‌ری میسری.
1921: مسته‌فا مه‌شهور، مورشیدی پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین.
1926: ئیمامورا شوه‌یه، ده‌رهێنه‌ری یابانی.
1929: موری جیلمان، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1969ز.
1937: رۆبه‌رت لوكاس جونیور، ئابوریناسی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابووریه‌كان له ساڵی 1995ز.
1941: فلوریان ئه‌لبرت، یاریزانی تۆپی پێی هه‌نگاری.
1942: ون جیا باو، سیاسه‌تمه‌داری چینی.
1944: گراهام تایلور، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1946: تومی لی جونز، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1946: ئۆلیڤه‌ر ستون، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1951: یوهان نیسكینز، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی.
1954: هرانت دینك، رۆژنامه‌نوسی توركی.
1960: منحه زه‌یتون، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1964: رۆبه‌رت فیتسو، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی سلۆفاكیا.
1972: شاژنه لیتیزیا، شاژنی ئه‌ستوریاس و ژنی وه‌لی عه‌هدی ئیسپانی ئه‌میر فیلیپی.
1973: وائیل كفوری، گۆرانیبێژی لوبنانی.
1973: ئه‌میر دانیال، دۆقی واستر گوتلاند و مێردی وه‌لی عه‌هد له سوید شاژنه ڤیكتۆریا.
1974: سه‌عید موزه‌فه‌ری زاده، دادوه‌ری تۆپی پێی ئێرانی.
1977: ئه‌نجیلا ئه‌كی، ژنه گۆرانیبێژ و گۆرانی نوسی یابانی.
1978: ئیدور گودیونسون، یاریزانی تۆپی پێی ئایسله‌ندی.
1979: ئه‌یمی دیفیدسن، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1979: كارلۆس رویز، یاریزانی تۆپی پێی گواتیمالی.
1980: ئه‌ریم توگ، ژنه ئه‌كته‌ری توركی.
1984: شازاده هاری، كوڕی وه‌لی عه‌هدی شانشینی یه‌كگرتوو مه‌لیك چارلز و سێهه‌م كه‌س له ریزبه‌ندی عه‌رشی به‌ریتانیا.
1987: ئه‌لی سیسوكو، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1989: ئه‌لیازیه محه‌مه‌د، ژنه گۆرانیبێژی ئیماراتی.
1989: محه‌مه‌د عه‌ساف، گۆرانیبێژی فه‌له‌ستینی.
1991: مارتینا، ژنه ئه‌كته‌ری میسری كاركردوو له كوێت.
وه‌فات:
668: ئیمبراتۆر قوسته‌نتینی دووه‌م، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریه‌تی بێزه‌نتی.
1859: ئیسامبارد كینجدم برونیل، ئه‌ندازیاری به‌ریتانی.
1926: رودلف ئوكن، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1908ز.
1972: به‌نگینه، شاعیری كورد.
1973: مه‌لیك گۆستافی شه‌شه‌م ئه‌دۆلف، مه‌لیكی سوید.
2004: ئیبراهیم مرعشلی، ئه‌كته‌ری لوبنانی.
2007: حسین الشربینی، ئه‌كته‌ری میسری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی دیموكراتی.
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له هیندۆراس.
رۆژی نیشتمانی نوسه‌ران له جه‌زائیر.
رۆژی ئه‌ندازیاران له هیند.
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17