riklam

تووشی چی بووین خوایە؟

بیروڕا 11:52 PM - 2021-09-14

بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆ نەقەومێ دەبێ بە گشتمانەوە دەنگە بۆ ئەوان خڕ بکەینەوە نەکا یەکەم نەبن و تووشی شەڕی ناوخۆ بێین!!
جا ئەوە کاتی خۆی ، وەختی یەکەم ھەڵبژاردنی کوردستان لەساڵی ١٩٩٢ ، کەمپین و مەمپین و شتی وا نەبوو حزبەکان بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردن دەچوونە شایی و ھەڵپەرکێ و لەوێ ئیشیان لە بووك و زاوا تێکدەدا و ئەگەر سەرچۆپیشیان دەست نەکەوتبێ بەگاوانی رازی دەبوون. یەکێکیان حەماس گرتی و گوتی:
پێشڕەو کورد پارتییە :
پەرلەمانن لۆ چییە
ئێستاش دوای سی ساڵ ، تورکمان گوتەنی: ئینی تاس و ئینی حەمامە.
بێ یەکەمی رکابەری دوا جارجار شەڕی ناوخۆ دەقەومێ.
ئیتر خەرجی ھەڵبژاردنمان بۆ چییە؟!

PUKmedia ستران عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket