riklam

لە رووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

کوردستان 09:19 PM - 2021-09-14

لە سنووری راپەڕین دوو  رووداوی هاتووچۆ روویاندا و بەهۆیەوە شۆفێرێك گیانی لەدەستدا.

نەقیب عەلی عەبدوڵڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەڕین بە PUKmedia ی رایگەیاند: سەعات 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ 14-9-2021، لەرێگەی دەربەند-رانیە لە قوڕەگۆ دوو رووداوی هاتووچۆ روویاندا، كە رووداوی یەكەم  لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی و ماتۆڕسكیلێكدا روویدا و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەكە برینداربوو.

وتیشی: رووداوی دووەم لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارداف و ئۆپڵدا روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆپڵەكە گیانی لەدەستدا.

PUKmedia محەمەد رەسوڵ-رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket