riklam

سروەی سەلیمی یەكەمی حەوت پێشبڕكێی بەرز كردنەوەی قورسایی بووە

ئەدەب و هونەر 08:20 PM - 2021-09-14

سروەی عەزیز سەلیمی، ساڵی 1989 لەشاری شنۆی كوردستانی رۆژهەڵات لەدایك بووە، دەرچووی بەشی ئەندازیاری زانكۆی هەمەدانە و لە منداڵییەوە ئاشنایەتی لەگەڵ وەرزشدا پەیدا دەكات و حەزوخولیای زیاتر بەرەو وەرزشی  قورسایی دەجوڵێیت و بەشداری چەندین پێشبڕكێی بەرزكردنەوەی قورسایی كردووە.

سروە سەلیمی لەم بارەیەوە بۆ PUKmedia وتی: ئارەزووی منداڵیم بەرزكردنەوەی قورسایی و راكردن بوو هەمیشە هەوڵمداوە ئاسن و بابەتی قورس بەرز بكەمەوە و بەردەوام دەچوومە یاری پێشبڕكێكان یان لە تەلەفزیۆنەوە تەماشام دەكرد تا واملێهات خۆم هاتمە مەیدانەكەوە و بووم بە وەرزشەوانی بەرزكردنەوەی قورسایی.

ئەوەشی وت: بەشداری زیاتر لە 13 پێشبڕكێی بەرزكردنەوەیی قورسایدا كردووە و لە حەوت پێشبڕكێیدا پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە و بڕیاریشە لە چەند پێشبڕكێیەكی تردا بەشداری بكات.

PUKmedia دیداری.. رێباز حەسەن كەڵهوڕیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket