riklam

کونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ریم: له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ئارامین

کوردستان 07:07 PM - 2021-09-14

دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٤/٩/٢٠٢١ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ ده‌یڤد هه‌نت كونسڵی گشتی نوێی شاننشینی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان .
له‌ دیدرێكی نێوان هه‌ردوولادا سه‌ره‌تا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌خێرهاتنی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كه‌یدا بۆ خواست .

وتیشی: ئاماده‌ی هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و كار ئاسانیه‌كین  بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانتان ، هاوكات ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی گرنگی شانشینی به‌ریتانیا كرد له‌ پشتگیریكردنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا ، نوێترینیشان رۆڵی گه‌وره‌ی به‌ریتانیا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی و ئابوری عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرد ، به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق.

ده‌یڤد هه‌نت كونسڵی گشتی نوێی شاننشینی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌گرنگی و بایه‌خێكی زۆره‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ، هه‌میشه‌ خوازیاری سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و سه‌ربازیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانی عیراقه‌ به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا .

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه‌ كونسڵی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان وتی: هیوادارین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ببێته‌ ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ چاكسازی سیاسی و ئابوری و سه‌رجه‌م بواره‌كا نی خزمه‌تگوزاری له‌ عیراق ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ئارامین كه‌ دواجار ببێته‌ مایه‌ی خۆشحاڵی و باشتربوونی گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق ، له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا كونسڵی گشتی نوێی شاننشینی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ به‌به‌رنامه‌ و پلانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌مه‌ جۆره‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ و به‌شدارده‌بین له‌ زیاتر گه‌شه‌پێدانی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌تایبه‌تیش له‌بواری چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. 
PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket