riklam

عەبدولستار شارباژێڕی باخچەیەك لە هونەر و ئەدەب

کوردستان 06:28 PM - 2021-09-14

لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی وەك وەفایەك بۆ زیاتر لە 50 ساڵ خزمەت بە ئەدەب و هونەری كوردی باخچەیەك لە گەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی بە ناوی نووسەر و هونەرمەند عەبدولستار شارباژێری كرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 14-9-2021  بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی ، ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی ، ژمارەیەك لە هونەرمەند و نووسەران و بنەماڵە و كەسوكاری كۆچكردوو عەبدولستار شارباژێری، مەراسیمی پردە لەسەر وێنەی هونەرمەند و عەبدولستار شارباژێری لەگەڕەكەی زەرگەتەی سلێمانی لادرا و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی باخچەیەك بەناوی كۆچكردوو كرا. 

هونەرمەند و نووسەر و وەرگێڕ عەبدولستار شارباژێڕی ساڵی 1954 لە سنووری شارباژێڕ سەر بەپارێزگای سلێمانی لەدایكبووە و ساڵی 2020 بەهۆی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد و لەپاش خۆی چەندین بەرهەمی بەپێز و سوودمەندی بەجێهێشووە.

PUKmedia  وێنە/ ڤینۆس تۆفیق  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket