}

بۆ جاری سێیه‌م دادگایكردنی دوو چالاكوانی تری بادینان دواده‌خرێت

کوردستان 03:56 PM - 2021-09-14

بڕیاربوو سبه‌ینێ دادگایكردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد به‌رۆشكی له‌ دادگای دووی تاوانی ھه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌ھۆی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگاكه‌وه‌، دادگایكردنه‌كه‌ دوا ده‌كه‌وێت.

ھه‌رێم ڕه‌فعه‌ت پارێزه‌ری ده‌ستگیركراوانی بادینان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕاگه‌یاند، بڕیاربوو سبه‌ینێ له‌ دادگای دووی تاوانه‌كانی ھه‌ولێر پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد به‌رۆشكی به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی دادوه‌ری دادگاكه‌ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌ دادگایكردنه‌كه‌ دوا ده‌كه‌وێت.

مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد به‌رۆشكی 11ی ئابی 2020 ده‌ستگیركراون و پێشتر دوو جار به‌ھۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست دادگایی كردنیان دواخراوه‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو