riklam

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی پارێزەری پێكەوەژیانی نەتەوە و پێكھاتەكانە

کوردستان 11:11 AM - 2021-09-14

بە بەبۆنەی دەستبەكاربوونی قەداسەتی پاتریارك مار ئاوای سێھەم  وەك پاتریاركی نوێی كەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھاندا، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برایانی مەسیحی ھەرێم و عیراق و جیھان دەكات و هیواخوازیشە ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی نێوان هەموو نەتەوەكان.

دەقی پەیامەكە:
‎بەڕێز/ قەداسەتی پاتریارك مار ئاوای سێھەم

‎بەبۆنەی دەستبەكاربوونی بەڕێزتان وەك پاتریاركی نوێی كەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لە جیھان، گەرمترین پیرۆزبایی لەبەڕێزتان و خوشك و برایانی مەسیحی لەھەرێم و عیراق و جیھان دەكەم. هیوادارین ئەمە ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی زیاتری نێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان و گەشەكردنی برایەتی و پێكەوە ژیان لەناو گەلەكەمان.

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەرۆشی پاراستنی ئەو وێنا جوانەی پێكەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێكھاتە و ئاینزاكانە لە ھەرێم و بەھەمووشێوەیەك پارێزگاری لە كلتووری فرەڕەنگی و پێكەوەژیان و تەبایی دەكەین.

‎ھەر شاد و سەربەرزبن

‎بافڵ تاڵەبانی
‎ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket