riklam

بۆ سەیران چونە مێرگەپان و تەرمی منداڵەكەیان هێنایەوە

کوردستان 10:16 AM - 2021-09-14

لەسەیرانگای مێرگەپان منداڵێك كەوتە حەوزی ئاوەوەو خنكا، لەماوەی ئەمساڵدا ئەمە سێیەمین حاڵەتی خنكانە لەسنوری ناحیەی سورداش.

شەوی رابردوو دوای ئەوەی خێزانێك بۆ گەشتو سەیران سەردانی سەیرانگای مێرگەپان دەكەن، منداڵێكی چوار ساڵیان بەناوی (پاشا شاڵاو عوسمان) دانیشتوی شاری سلێمانی گەڕەكی كوردستان دەكەوێتە حەوزی ئاوەو دەخنكێت.

بەپێی زانیارییەكانیش لەمساڵدا ئەمە سێیەمین حاڵەتی خنكانە لەسنوری ناحیە سورداش كە دوانیان لەسەیرانگای مێرگەپان بووەو دانەیەكی تریان لەكۆتەڵ بوو كە هەر سێكیان مناڵ بوون و بەو شێوەیە خنكاون.

رێژین رەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای دوكان لەبارەی رووداكەوە بە PUKmediaی راگەیاند:هەمیشە رێنمایی گەشتیاران دەكەین كە پابەندی رێنمایەكانمان بن و خۆیان لە مەلەكردن لە ئاوەكانی دوكان بەدوربگرن، هاوكات داواكاریش بوو لە هاووڵاتیان ئاگاداری منداڵەكانیان بن، چونكە بەداخەوە حاڵەتی خنكانی منداڵیش بونی هەیە لەسنورەكەیان.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد – دوكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket