riklam

ئەو ژنەی لەماڵاندا خەڵكی بێهۆشدەكردو ئاڵتونی دەدزی دەستگیركرا

کوردستان 09:32 AM - 2021-09-14

هێزەكانی پۆلیس ئەو ژنەیان دەستگیركرد كە چەندجارێك و لەچەند ماڵێكدا ژنانی بێهۆشكردوەو ئاڵتونەكانیانی دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن ھاووڵاتییەكەوە كە لەماڵەكەی خۆیدا بێھۆشكراوەو دواتر ئاڵتونەكانی دزراوە، ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارێك بەناوی (ج.خ.ت) لەدایكبووی ١٩٧٠ دەستگیر بكەن و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە كە چەندجارێك و لەچەند ماڵێكدا ئاڵتونی دزیبوو.

رونیشیكردەوە: تۆمەتباری ناوبراو بەناوی یارمەتیدان و ھاوكارییەوە خۆی لەو ژنانە نزیككردۆتەوە كە بەتەنھا ژیاون، دواتر خاوەن ماڵەكەی بێهۆشكردوەو ئاڵتونەكانیانی دزیوە.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ راگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket