riklam

سه‌رۆك كۆمار پاره‌ به‌تاڵانبراوه‌كانی عیراق ئاشكرا ده‌كات

عیراق 06:19 PM - 2021-09-13

د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاشكرایكرد: داهاتی نه‌وت له‌ساڵی 2003 وه‌ تائێستا نزیكه‌ی ترلیۆنێك دۆلار بووه‌ ‌و 150 ملیار دۆلاریش به‌تاڵانبراوه‌  .

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، له‌دوای ساڵی 2003وه‌ 150 ملیار دۆلار به‌تاڵان براوه‌، پێویسته‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌، وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوای دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تمان كردووه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی به‌قاچاخبراو، هاوشێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.  

سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خواستی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت له‌ساڵی 2030 كه‌م ده‌بێته‌وه‌، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژینگه‌وه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی عیراق و ناوچه‌كه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق كه‌ ئێستا 40 ملیۆن كه‌سه‌ تاوه‌كو ساڵی 2050 بگاته‌ 80 ملیۆن كه‌س.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket