}

قوباد تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌‌ماڵه‌‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌‌ده‌‌ڵه‌ ده‌كات ‌

پرسەنامە 06:02 PM - 2021-09-13

بۆ كۆچی دوایی خاتوو گوڵاڵه‌‌ شێخ عه‌بدولره‌حمان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌‌ڕێز جه‌‌نابی شێخ مه‌‌حمودی شه‌‌ده‌‌ڵه‌‌

به‌‌ڕێزان بنه‌‌ماڵه‌‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌‌ده‌‌ڵه‌‌


به‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو خاتوو گوڵاڵه‌‌ شێخ عبدالرحمن

به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (گوڵاڵه‌ شێخ عبدالرحمن شێخ عبدالكریم شه‌ده‌ڵه‌)، دڵگران و نیگه‌ران بووین. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌خێزان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌‌ر و به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م وهاوبه‌شی خه‌متانم. 

خوای گه‌وره‌ سه‌بوریی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت، جێگای كۆچكردووش به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

 قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket