riklam

لوید ئۆستن: ره‌وشی ئه‌فغانستان و عیراق زۆر جیاوازه‌

عیراق 03:49 PM - 2021-09-13

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ره‌وشی عیراق زۆر له‌ ئه‌فغانستان جیاوازه‌ و ناكرێت به‌روارد بكرێت له‌ نێوان كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و دوو وڵاته‌.

لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌فغانستان و عیراق دوو وڵاتی ته‌واو جیاوازن و دادپه‌روه‌رانه‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێن. 

وتیشی، ئه‌مریكا ھه‌رگیز به‌ ته‌واوی عیراقی به‌جێنه‌ھێشتوه‌ و ته‌واوی ھێزه‌كانی نه‌كشاندووه‌ته‌وه‌، ئێستاش كه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا دراوه‌ له‌و وڵاته‌، به‌شێك له‌ سه‌ربازه‌كان ده‌مێننه‌وه‌ بۆ مه‌شقپێكردنی ھێزه‌كانی عیراق. 

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌گه‌ر ھه‌ندێك لێكچون ھه‌بێت له‌ سیاسه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ناردنی ھێز بۆ عیراق و ئه‌فغانستان، جیاوازییه‌كی زۆر له‌ نێوانیاندا ھه‌یه‌ و ره‌وشی ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌ ته‌واوی له‌ ھه‌موو روویه‌كه‌وه‌ جیاوازه‌ و ناكرێت به‌راورد بكرێن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket