riklam

كتێبی پێنج دیوانی مارف عومەر گوڵ چاپ و بڵاوكرایەوە

کتێب 12:12 PM - 2021-09-13

شاعیر و نووسەر و مامۆستای زانكۆ د.مارف عومەر ئەزموونی نووسینی خۆی لە بواری شیعر بە ناوی پێنج دیوان لە دووتوێی 631 لاپەڕە چاپ و بڵاوكردەوە.

ئەم كتێبە پێنج دیوان بە ناوەكانی، هیڵانەی نوغرۆ، خۆری زیندان، شاییەكی نهێنی، نیشتمانم دارستانی دەم ڕووبار بوو و شكۆی باڵگرتوو لە خۆ دەگرێت كە شاعیر ئەزموونی خۆی لەساڵی 1976 تا 2020 چاپ و بڵاوكردۆتەوە.

دكتۆر مارف عومەر گول ساڵی 1956 لە گوندی هەشەزینی سەر بە ناحیەی سەنگاو سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە دایكبووە.

ساڵی 1982بڕوانامەی بەكالۆریسی یاسای لە زانكۆی بەغدا وەرگرتووەو بڕوانامەی ماستەری لە بواری یاسای نێودەوڵەتی بە زمانی ڕوسی لە زانكۆی كییڤ لە ئۆكرانیا وەرگرتووە. و ساڵی 1995 دكتۆرای لە ئۆكرانیا وەرگرتووە و ساڵی 2012 پلەی زانستی پرۆفیسۆری لە زانكۆی سلێمانی وەرگرتووە.

 ئەم كتێبە لەلایەن چاپخانەی كارۆ لە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاوكراوەتەوە. 

ناوی كتێب/ پێنج دیوان

بابەت/ شیعر
نووسین/ مارف عومەر گوڵ

پێداچوونەوە/ محەمەد كوردۆ

دیزاین/ هەرێم عوسمان

چاپ/ چاپخانەی كارۆ/ سلێمانی

تیراژ/ 1000 دانە

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket