riklam

كتێبی چۆن بووم بە پرد چاپ و بڵاوكرایەوە

کتێب 11:22 AM - 2021-09-13

محەمەد ئەمین پێنجوێنی نووسەر و شاعیر و سیاسەتمەداری كورد لە دوو توێی 485 لاپەڕەدا بیرەوەرییەكانی خۆی لەژێر ناوی" چۆن بووم بە پرد" بڵاوكردۆتەوە.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی خۆی بە پەردێك شوبهاندووە لەنێوان پارچەكانی نیشتمان و هەر لە سەرەتای كتێبەكەیدا وتەیەكی چەند سیاسەتمەتدار و كەسایەتی گەورە دەهێنێتەوە كە سەبارەت بەو چییان وتووە.
سەرۆك مام جەلال، محەمەد ئەمین پێنجوێنی بە پیاوی ئەركە قورسەكان لە قەڵەم داوە و عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش، محەمەد ئەمین پێنجوێنی بە پرد لەنێوان باكوور و باشووری كوردستان زانیوە و پرۆفیسۆر نادر نادرۆف، محەمەد ئەمین پێنجوێنی بە نووسەر و شاعیر و كوردێكی ئەنتەر ناسیۆناڵ لە قەڵەمداوە.

نووسەر و ڕۆژنامەنووس خەڵات عومەر سەرپەرشتی و ئامادەكردنی كتێبەكەی لە ئەستۆ گرتووە و چاپخانەی كارۆ بە تیراژی 3000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە. 

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket