riklam

ئــەمــڕۆ لـــە مێژوودا

جیهان 08:13 AM - 2021-09-13

13سێبتەمبەر [ئەیلول]

رووداوەكان:
1509: دەستپێكردنی دوا گەشتەكەی كیستۆفەر كۆڵۆمبس لە زەریای ئەتڵەسی.
1882: شكستی ئەحمەد عورابی لە شەڕی (تل الكبیر) و سەرەتای داگیركردنی میسر لە لایەن ئینگلیزەوە.
1936: سەرهەڵدانی شەڕی گەورە لە قودس لە ئەنجامی هێرشی سوپای بەریتانی بۆ حەشارگەی (بوراق) لە شارەكەدا.
1939: رزگاركردنی وڵاتی پۆڵەندە لە ژێر دەسەڵاتی ئەڵمانیا  لە لایەن سوپای سووری سۆڤیەتەوە بە سەركردایەتی ستالین.
1940: هێزەكانی ئیتالیا هێرشیان كردە سەر میسر لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1943: دانانی (شیانج كای شیك) بە سەرۆكی تایوان.
1955: بەستنی پەیوەندی دیبلۆماسی لە نێوان ئەڵمانیای خۆرئاوا و یەكیەتی سۆڤیەت بۆ یەكەمین جار لە جەنگی دووەمی جیهانیەوە.
1955: ئەمینداری گشتی حیزبی دەستوری نوی (ساڵحی كوڕی یوسف) گەڕایەوە بۆ تونس تا نەیاربوونی خۆی رابگەیەنێت بۆ رێكەوتنەكانی سەربەخۆیی ناوخۆیی كە لە 3 یۆنیۆی هەمان ساڵ مۆركرابوو، بەو هۆیەوە حیزبەكە بوو بە دوو بەشەوە و ململانێی نێوانیان سەری كێشا بۆ رووبەڕوو بوونەوە و تیرۆركردن.
1968: ئەلبانیا كشایەوە لە پەیمانی وارسو.
1970: سەرەتای بەرەنگابوونەوەی چەكدارانەی نێوان سوپای ئەردەنی و رێكخروای رزگاریخوازی فەلەستینی كە ناسرابوو بە رووداوەكانی ئەیلولی رەش.
1988: مەلیك فەهدی كوڕی عەبدولعەزیز بەردی بناغەی فراوانكردنی (مسجد الحرام)ی لە مەككە دانا.
1993: یاسر عەرەفات و ئیسحاق رابین رەزامەنیان نواند لەسەر رێكەوتننامەی ئۆسلۆ كە ئۆتۆنۆمی دەبەخشی بە فەلەستینیەكان.
1995: خولی دووەمی وتووێژەكان لە دبلن لە نێوان ینك و پدك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان، و لەسەر گومرگی ئیبراهیم خەلیل رێكەوتن.
2001: دەسەڵاتدارانی ئەمریكا رێگەیاندا بە شێوەیەكی كەم گەشتی ئاسمانی بەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكاندا بكرێت و ئەوەش دوای رێگیری لە فڕینی فڕۆكەی نەفەرهەڵگر بۆ ماوەی دوو رۆژ دوای هێرشەكانی 11ی سێبتەمبەر.
2002: تا 15/9 بەستنی كۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجومەنی گشتی كوردە فەیلیەكان لە ئەڵمانیا، زۆربەی رێكخراو و كەسایەتیە كوردیە فەیلیەكانی جیهان بەشدار بوون.
2007: سەرۆكی كۆنگرەی سەحوەی ئەنبار (شێخ عەدبولستار ئەبو ریشە) تیرۆركرا.
2007: ئێران و عێراق خاڵی سنووری حاجی ئۆمەرانیان بە فەڕمی كردەوە.
2007: ناودارترین بازرگانی مادە سڕكەرەكان لە جیهاندا دەستگیركرا.
2008: هەڵوەشانەوەی لیژنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی یاسای پارێزگاكان.
2010: موراد قەرەیلان گەورە بەرپرسی پەكەكە ئامادەیی پارتەكەی بۆ چەك دانان راگەیاند، ئەگەر ئۆتۆنۆمی لە توركیا پەیڕەو بكرێـت.
2010: رێكخراوی ئەفستی ئەنتەر نەشیونال رایگەیاند نزیكەی 30 هەزار كەس لە عێراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە بی دادگایی زیندانی كراون.
2013: فەرمانی لەسێدارەدان بەسەر ئەو چوار تاوانبارەی تێوەگلابوون لە تاوانی هەتككردنی بەكۆمەڵ لە (دلهی) پایتەختی هیند.

لەدایكبوون:
786: مەئمون، خەلیفەی عەباسی.
1475: چیزری بورجا، كاردیناڵی ئیتالی.
1819: كلارا شومان، ژنە مۆسیك ژەنی ئەڵمانی.
1860: جەنەراڵ جون بیرشنگ، عەسكەرتاری ئەمریكی.
1863: ئارسەر هندرسۆن، سیاسەتمەداری بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1934ز.
1876: سیروود ئەندرسۆن، رۆمانووس و چیرۆكنوسی ئەمریكی.
1877: فیلهلم فیلشنەر، گەڕیدەی ئەڵمانی.
1886: رۆبەرت روبنسۆن، زانای كیمیای ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1947ز.
1887: لیو بولد روزیچكا، زانای كیمیای كرواتی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1939ز.
1903: ریاز قەسەبچی، ئەكتەری میسری.
1916: روالد دال، رۆمانووسی بەریتانی.
1924: ئیبراهیم سەعفان، ئەكتەری ئەمریكی.
1924: موریس جار، مۆسیقاری فەرەنسی.
1936: مونا نورەدین، ژنە ئەكتەری تونسی.
1938: جون سمیس، سیاسەتمەداری بەریتانی.
1940: ئۆسكار ئاریاس سانشیز، سەرۆكی كۆستاریكا و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1987ز.
1941: ئەحمەد نەجدەت سیزر، سەرۆكی توركیا.
1941: تاداو ئەندو، تەلارسازی یابانی.
1941: ئید روبرتس، ئەندازیاری ئەمریكی.
1942: مستەفا فەهمی، ئەكتەری میسری.
1944: جاكلین بیسیە، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.
1952: بیونە، ژنە ئەكتەری جەزائیری.
1973: فابیۆ كاناڤارۆ، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1974: عەبیر ئەحمەد، ژنە ئەكتەری میسری و كاركردوو لە كوێت.
1978: مشعل الجاسر، ئەكتەری كوێتی.
1980: كیس ئەندروز، یاریزانی تۆپی پێی ئیرلەندی.
1980: یەڵدا، ژنە ئەكتەری ئێرانی و كاركردوو لە كوێت.
1985: بدر الحمود، دەرهێنەری سعودی.
1986: فوئاد عەلی، ئەكتەری ئەردەنی و كاركردوو لە كوێت.
1989: تۆماس مولەر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.

وەفات:
81: ئیمبراتۆر تیتۆس، ئیمبراتۆری دەهەمی رۆمانیا.
1592: میشیل دی مونتین، نوسەری فەرەنسی.
1598: مەلیك فیلیپی دووەم، مەلیكی ئیسپانیا.
1612: شاژنە كارین مونستورد، ژنی ئیریكی چوارەدەهەم مەلیكی سوید.
1850: جوزیف لوی چای لوساك، زانای فیزیای فەرەنسی.
1946: ئامون غوس، ئەفسەری ئەڵمانیای نازی.
1949: ئۆگەست كروغ، پزیشكی دانیماركی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1920ز.
1957: سیراج مونیر، ئەكتەری میسری.
1959: محمد القزلجی، زانا و فەقیهی عێراقی.
1971: لین بیاو، سیاسەتمەدار و عەسكەرتاری چینی.
1996: توباك شاكور، گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمریكی.
1998: جۆرج والاس، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
2006: ئان ریچاردز، ژنە سیاسەتمەداری ئەمریكی.
2007: شێخ عەدبولستار ئەبو ریشە، سەرۆكی كۆنگرەی سەحوەی ئەنبار.
2012: ئیسماعیل عەبدولحافز، دەرهێنەری ئەمریكی.
جەژن و بۆنەكان:
رۆژی جیهانی یاسا.

PUKmedia  ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket