}

پرسه‌نامه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی عه‌دنان زۆزانی

پرسەنامە 09:56 PM - 2021-09-12

بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی عه‌دنان زۆزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
برای به‌ڕێزمان كاك یوسف زۆزانی 

بۆ كۆچی دوایی كاك عه‌دنان زۆزانی براتان، پرسه‌ و ھاوخه‌می قووڵی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین كه‌ نموونه‌ی به‌رزی تێكۆشان و نیشتمانپه‌روه‌ری بوون.
بۆ ئه‌م خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و ھیوادارین ئه‌مه‌ دواناخۆشیتان بێت و رۆحی كۆچكردووش شاد و ئارام بێت.

بافڵ تاڵه‌بانی
 ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket